19/05/2020 373 جار خوێنراوەتەوە

سعوودیە.. خەرجی سەربازیی ٢٧٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە


په‌یام

لە بوودجەی گشتی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٠ی سعوودیەدا، بە هێندەی خەرجی کەرتەکانی فێرکردن و تەندروستی، خەرجی بۆ کەرتی سەربازیی تەرخانکراوە.

لە ٢٠١٦وە تا ٢٠٢٠، خەرجی سەربازیی لە سعوودیە، گەیشتووەتە ٢٧٣ ملیار دۆلار، کەچی خەرجی کەرتی فێرکردن لەو ماوەیە، گەیشتووەتە ٢٧١ ملیار دۆلار و خەرجی کەرتی تەندروستیش، گەیشتووەتە ٢٠٢ ملیار دۆلار.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە مانگی ئاداری ٢٠١٥ه‌وە، ھاوپەیمانییەتی عەرەبی بەڕابەرایەتی سعوودیە پاڵپشتی لە ھێزەكانی سەربە حكوومەتی یەمەن دەكات لە رووبەڕووبوونەوەی حووسییەكاندا.

هاوکات ئەمریکا بە سەرچاوەیەکی گرنگ لە فرۆشتنی چەک بە سعوودیە دادەندرێت بە تایبەتیش دوای ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧دا، سەرۆکایەتی ئەمریکا گرتووەتە دەست.

دۆناڵد ترەمپ داوای بوونی بە سەرۆکی ئەمریکا لە ئایاری ٢٠١٧دا لە  یەکەم وێستگەی گەشتەکەیدا بۆ دەرەوە، سەردانی شاری ریازی کرد کە لەمیاندا ژمارەیەک گرێبەستی تایبەت بە فرۆشتنی چەک بە بەهای ١١٠ ملیار دۆلار لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیە واژوو کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ وێرانکردنی ژێرخانی کەمپەکان بۆ کۆچپێکردنێکی بێدەنگ

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    یسرائیل کاتس: فەرمانمان بە سوپا کرد خۆی بۆ شەڕێکی گشتگیر ئامادە بکات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەناری رۆژاوا... بە چەقۆ هێرش کرا و کەسێک بە سەختی بریندار کرا

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ یه‌مه‌ن نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س كوژراون

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان. لە هێرشێکی ئاسمانییدا ١٠ کەس کوژران و داوای چۆڵکردنی چەند ناوچەیەکیش کرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە تاکو ئەمڕۆ نزیکەی شەش هەزار کەس کوژراون و برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: ڕۆژانە نۆ ملیۆن بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لەگەڵ ئەمریكادا لە شەڕێكی چارەنووسسازداین

سەرەتا