19/05/2020
329 جار خوێنراوەتەوە
عێراق... مووشەکێکی کاتیوشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا
پهیام
تۆڕی میدیای ئەمنی سەر بە حکوومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە مووشەکی کاتیوشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی شاری بەغدا کراوە کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و وڵاتانی بیانی و بیناکانی حکوومەتی لێیە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە مووشەکەکە بەر خانویەکی چۆڵ کەوتووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە مووشەکەکان لە شەقامی فەڵەستینی رۆژهەڵاتی بەغداوە هەڵدراون کە کۆمەڵێک میلیشیای شیعەی نزیک لە ئێران لەو ناوچەیە نیشتەجێن.
دوای هێرشەکەش بۆ ماوەیەکی کەم زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەی سەوز لێدراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە