19/05/2020 646 جار خوێنراوەتەوە

سعوودیە.. ملیاردێرێكی بەناوبانگ کۆچیدوایی کرد


هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی "دلة البركة"، ساڵح عەبدوڵڵا کامیل لە هەژماری تایبەتی کۆمپانیاکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیەندرا.

راگەیاندنەکانی سعوودیەش باس لەوە دەکەن کە ساڵح عەبدوڵڵا کامیل یەکێک بووە لە سەرمایەدارە پێشەنگەکانی جیهانی عەرەبی و ئیسلامی.

لەم نێوەندەشدا رۆژنامەی "شرق الاوسط" بڵاوی کردووەتەوە کە ساڵح عەبدوڵڵا کامیل خاوەن سەروەتێکی هەشت ملیار ریالییە ( دوو ملیار ٣٠٠ ملیۆن دۆلار)، بەمشێوەیەش دەوڵەمەندترین سەرمایەداری سعوودییە.

ساڵح عەبدوڵڵا کامیل سەرۆکی ژووری بازرگانی پارێزگای جددە باشووری رۆژئاوای سعوودیە بووە و بۆ ماوەی دە ساڵیش وەک راوێژکاری وەزیری دارایی سعوودیە کاری کردووە، هەروەها خاوەن چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی تایبەت بە بواری ئابووریی بووە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ٢٠ وڵات ڕێکاریان بەرانبەر ئۆردوگاکان گرتوەتە بەر

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئوردون: لە کۆی ٢٠ مووشەکی بالیستی ئێران ١٨-مان خستە خوارەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل کونسوڵخانەی بەریتانیای لە قودس داخست و دیبلۆماتکارانی دەرکرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ده‌ كه‌شتیمان به‌ ئامانج گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت هورمز لەژێر کۆنتڕۆڵماندایە و ئەمریکاش ڕەتی دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ دوای ئاگربه‌ست؛ قه‌یرانی مرۆیی و ته‌ندروستی قووڵتر بوه‌ته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە یەمەنەوە هێرش کرایە سەر چوار شاری سعودییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ وێرانکردنی ژێرخانی کەمپەکان بۆ کۆچپێکردنێکی بێدەنگ

سەرەتا