پێش 1 هەفتە 134 جار خوێنراوەتەوە

چین داوا له‌ ئه‌مریكا ده‌كات هه‌نگاوه‌ بێ پاساوه‌كانی دژ به‌ كۆمپانیای هواوی بوه‌ستێنێت


په‌یام

حكومه‌تی چین داوای كرد حكومه‌تی ئه‌مریكا هه‌نگاوه‌ بێ پاساوه‌كانی دژ به‌ كۆمپانیای هواوی بوه‌ستێنێت.

وه‌زاره‌تی بازرگانی چین ڕایگه‌یاند: به‌توندی دژی ئه‌و ڕێوشوێنه‌ نوێیانه‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر كۆمپانیای هواوی گرتوونیه‌تییه‌ به‌ر و هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویستیش بۆ پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمپانیاكانمان ده‌گرینه‌ به‌ر.

له‌میانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا، وه‌زاره‌تی بازرگانی چین دوایشی له‌ حكومه‌تی واشنتۆن كرد به‌زوویی ئه‌و هه‌نگاوه‌ هه‌لێنه‌ی به‌رانبه‌ر هواوی ناویه‌تی، ڕای بگرێت.

لای خۆیه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی (گلۆبال تایمز)ی چین له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ولێته‌كه‌ی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "په‌كین ئاماده‌یه‌ له‌ به‌رانبه‌ردا ژماره‌یه‌ك ڕێوشوێنی دژ به‌ كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا په‌یڕه‌و بكات".
دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، حكومه‌تی ئه‌مریكا بڕیاری دا هه‌نارده‌ی پارچه‌ی ئه‌لیكترۆنیی ئه‌مریكیی بۆ كۆمپانیای هواوی چینی ڕا بگرێت، هواویش ڕایگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ركاری كۆمپانیاكه‌ ده‌بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو فڕۆکەی روسیی رێگرییان لە فڕۆکەیەکی ئەمریکیی کرد

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و لێكه‌وته‌كانی ده‌كات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دووه‌م كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری ئێران‌ گه‌یشته‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی ڤه‌نزوێلا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەڵمانیا سنووردارکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ٣١ وڵات هەڵدەوەشێنێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌فغانستان.. تاڵیبان و حكوومه‌ت ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ته‌ندروستی جیهانی: ئه‌مریكای لاتین سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێی بڵاو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ده‌بێت مزگەوت و کەنیسەكان بە زوویی بکرێنەوە چونكه‌ پێویستمان بە نوێژه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی قودس بوو

سەرەتا