18/05/2020
370 جار خوێنراوەتەوە
ئێران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌مریكا تۆماركرد
په‌یام
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌هۆی دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی ولێته‌كه‌ی بۆ فه‌نزوێللا، سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تۆمار كرد.
(محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی (ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس) سكرتیری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه و نووسیویه‌تی كه " هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌مریكا، ده‌چنه‌وه چوارچێوه‌ی چه‌ته‌ی ده‌ریایی و مه‌ترسیی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی".
له‌و نامه‌یه‌دا، جه‌واد زه‌ریف داوای له ئه‌مریكا كردووه ڕێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به ئازادی كه‌شتیوانی بگرێت و ده‌ستبه‌راری به‌كارهێنانی هێز ببێت.
زه‌ریف وتووشیه‌تی: ئێران به‌رانبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا، بێده‌نگ نابێت و ڕێوشوێنی پێویست له‌وباره‌وه ده‌گرێته‌به‌ر.
هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا، ئێران، باڵیۆزی سویسرا له تاران، بانگهێشت كردووه و داوای كردووه هۆشدارییه‌كانی تاران به واشنتۆن بگه‌یێنێت ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه له نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی ئێران بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە