18/05/2020
507 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌ت به پلانی "مووچه‌یه‌ك وه‌رگره‌و موچه‌یه‌كیش به ته‌مای خوابه" كارده‌كات
په‌یام
له ئێستادا كه به‌ره‌و كۆتایی مانگی پێنج ده‌چین ته‌نیا چه‌ند وه‌زاره‌تێك مووچه‌ی مانگی یه‌كی 2020 یان وه‌رگرتووه، هه‌ربۆیه ده‌وترێت حكومه‌تی هه‌رێم به پلانی مووچه‌یه‌كت وه‌رگره‌و موچه‌یه‌كیش به ته‌مای خوابه كارده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی هه‌ولێر هۆشداری توند ده‌ده‌نه حكوومه‌ت كه ئه‌گه‌ر مووچه‌كانیان له واده‌ی خۆیدا پێنه‌درێت كاردانه‌وه‌ی توندیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها به توندی ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی هێزه‌كانی پارتی ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستگیركردن و په‌لاماردانی مامۆستایانی خۆپیشانده‌ر له دهۆك.
ساڵی 2018 مامۆستایانی شاری هه‌ولێر دژی گه‌نده‌ڵی و پێنه‌دانی مووچه‌كانیان خۆپیشاندانێكی فراوانیان ئه‌نجامدا و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی چه‌ك به ده‌ستی پارتییه‌وه به به‌رچاو كامێرای په‌یامه‌وه مامۆستایه‌كیان دایه به‌ر شه‌ق ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی فراوانی به دوای خۆیدا هێنا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە