18/05/2020
362 جار خوێنراوەتەوە
له عه‌ده‌ن 89 كه‌س له یه‌ك رۆژدا به‌هۆی تا و نه‌خۆشی په‌تایی گیانیانله‌ده‌ستداوه
په‌یام
له شاری عه‌ده‌نی باشووری یه‌مه‌ن له ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك ڕۆژدا ده‌یان كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشی و په‌تاوه حاڵه‌تی گیانیانله‌ده‌ستداوه.
فه‌رمانگه‌ی باری كه‌سێتی شاری عه‌ده‌نی باشووری یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند: ته‌نها ڕۆژی ڕابردوو 89 كه‌س به‌هۆی تا و نه‌خۆشی په‌تایی كه له‌و شاره بڵاوبوونه‌ته‌وه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
(سه‌نه‌د جه‌میل) به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی باری كه‌سیی عه‌ده‌ن ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه تا ڕۆژی ڕابردوو زیاتر له 800 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له عه‌ده‌ن به‌هۆی بلێوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و په‌تاوه تۆمار كراوه.
لای خۆیه‌وه، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ڕایگه‌یاند: حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆلێرا له یه‌مه‌ن له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 112 هه‌زار و 851 حاڵه‌تی تێپه‌ڕاندووه.
هه‌ر له‌و باره‌وه، حكومه‌تی یه‌مه‌نی بانگه‌وازی له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا له یه‌مه‌ن بخه‌نه گه‌ڕ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە