18/05/2020
332 جار خوێنراوەتەوە
ئیسڕائیل.. دژ به وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له‌لایه‌ن ناتانیاهۆوه خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
په‌یام
به‌هۆی ئه‌وه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباره، ناڕه‌زیه‌تی له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی ئیسڕائیل له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه، به‌رده‌وامه.
له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی قه‌واره‌ی ئیسرائیل له ڕۆژاوای قودس گرووپێكی چالاكانی مه‌ده‌نی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و فشاریان كرد كه ڕێ به (بنیامین ناتانیاهۆ) نه‌درێت پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ربگرێت.
ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زیایه‌تییه دوای ئه‌وه هات كه په‌ڕله‌مانی ئیسرائیل ده‌نگی له‌سه‌ر حكومه‌تی نوێی هاوپه‌یمانی نێوان پارتی لێكۆد و هاوپه‌یمانی شین ـ سپی، دا.
خۆپیشانده‌ران ده‌یانوت: ناتانیاهو به‌هۆی ئه‌و داوا یاساییانه‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی دژی تۆمار كراون، پێویسته سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت نه‌كات" و داوایشیان له (بینی گانتز) سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی شین ـ سپی كرد، ئه‌م هاوپه‌یمانییه قبوڵ نه‌كات.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپیشاندانه‌دا، گرووپێكی دیكه بۆ پشتیوانی له حكومه‌ته‌كه‌ی (ناتانیاهۆ) و (گانتز) خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، به‌و هۆیه‌شه‌وه پێكداهه‌ڵپژان له‌نێوان هه‌ردوو گرووپی خۆپیشانده‌ران ڕوویدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە