18/05/2020
556 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تی عێراق: دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمه
په‌یام
حكومه‌تی عێراق به نووسراوێكی فه‌رمی وه‌ڵامی هه‌رێمی له‌باره‌ی بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
به پێی نوسراوێكی فه‌رمی حكوومه‌تی عێراق كه حه‌وتی ئه‌م مانگه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی حكوومه‌تی هه‌رێم كراوه تێیدا هاتووه هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه له‌نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.
له نووسراوه‌كه‌یدا حكومه‌تی عێراق باسی له‌وه كردووه، دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی عێراقه‌وه نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌بێت له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابینی بكات.
حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه، ده‌شڵێت، داواكارییه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی عێراق هه‌بووه بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
نوسراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق له وه‌ڵامی نوسراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمدا بووه كه 28ی نیسانی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە