18/05/2020 474 جار خوێنراوەتەوە

ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس کێبڕکێی توند لەسەر یاریزانێکی بەرشەلۆنە دەکەن

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلانی ئیتاڵیا کێبڕکێی توند لەسەر گواستنەوەی ئارسەر میلۆی بەڕازیلی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەکەن.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆڕتی ئیتاڵی راپۆرتێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردۆتەوە و سەرەتا ئاماژە بەوە دەکات، کارگێڕی یۆڤانتۆس تەنیا لە بەرانبەر ئارسەردا ئامادەن دەستبەرداری میرالیم پیانیچی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەیان ببن و تا ئێستاش سەبارەت بەو ئاڵوگۆڕە نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

ڕۆژنامەکە زانیاری زیاتری ئاشکرا کردووە و دەنووسێت، جگە لە خانمەپیرەکەی ئیتاڵی بۆ گواستنەوەی ئارسەر یانەی ئینتەرمیلانیش لەسەر هێڵەوە، ئەمەش پاش ئەوەی ئانتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری نێرازۆری بە تواناکانی یاریزانە بەڕازیلییەکە سەرسامە و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو سوودی لێ وەربگرێت، ئامادەشن مووچەیەکی بەرز بۆ ئارسەر دابین بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو، کارگێڕی ئینتەرمیلان بیریان لەوەشکردۆتەوە ئەگەر بەرشەلۆنە ئامادە نەبوو دەستبەرداری ئارسەر ببێت، ئەوا تێکەڵ بە گفتوگۆی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتنێزی ئەرجەنتینی دەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە یانەکەی کەتەلۆنیا ماوەی زیاتر لە سێ مانگە بە چڕی هەوڵی گواستنەوەی ئەو هێرشبەرەی یانەکەی شاری میلانۆ دەدات.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 4 هەفتە

    ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

  • 10/02/2026

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • 09/02/2026

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • 08/02/2026

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 07/02/2026

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • 05/02/2026

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • 03/02/2026

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 31/01/2026

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

سەرەتا