18/05/2020
1612 جار خوێنراوەتەوە
یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 33 دۆلار و 62 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا
په‌یام
له یه‌كه‌م رۆژی كاری هه‌فته‌دا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت له بازاڕه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٣٣ دۆلار و ٦٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
رۆژی هه‌ینی، نرخی خاوی برێنت گه‌یشته ٣٢ دۆلار و ٩١ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به
٣٢ دۆلار و ٥٠ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆ له كاتژمێر ٠٨:٤١ه‌وه، نرخی نه‌وت به به‌راورد به كاتی داخستنی
بازاڕ به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٣،٤٥ به‌رزبووه‌ته‌وه و به ٣٣ دۆلار و ٦٢ سه‌نت
مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٣٠ دۆلار و ٧٦ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
به‌رهه‌می پیشه‌سازیی مانگی نیسانی چین به به‌راورد به ساڵی رابردوو نزیكه‌ی
سه‌دا چوار زیادی كردووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
به‌پێی زانیاری هه‌فتانه‌ی كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری كێڵگه‌ی نه‌وتی Baker Hughes، ژماره‌ی سه‌كۆی هه‌ڵكه‌ندنی بیره
نه‌وته‌كان له ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی ٩-١٥ی ئایاردا به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشتر،
٣٤ سەکۆ كه‌می كردووه و گه‌یشتووه‌ته ٢٥٨ سه‌كۆ، ئه‌وه‌یش نۆ هه‌فته‌یه
ژماره‌ی سه‌كۆی بیره نه‌وته‌كان له‌و وڵاته له‌سه‌ریه‌ك كه‌م ده‌كات، له‌و ماوه‌یه‌شدا
تێكڕا ٤٢٥ سەکۆ كه‌می كردووه.
نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانیدا به‌نده له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی په‌تای جیهانی
كۆرۆنا، ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-چین و خواست-خستنه‌ڕووی نه‌وت.
هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت
لەنێوان ٣٣ دۆلار و ٤٠ سه‌نت بۆ ٣٥ دۆلار و ٦٠ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی
له‌نێوان ٣١ دۆلار و ٨٠ سه‌نت بۆ ٣٠ دۆلار بمێنێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە