18/05/2020 493 جار خوێنراوەتەوە

مۆرینیۆ یاریزانێکی دیکەی بۆ گەڕایەوە

پەیام سپۆرت

هۆنگ مین سۆنی کۆری پاش تەواوکردنی ماوەی خزمەتی سەربازییەکەی گەڕاوەتەوە شاری لەندەن و ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی مەشقەکانی لەگەڵ یانەی تۆتینهام دەکاتەوە.

 

 ڕۆژنامەی ئیندپێندتی بەڕیتانی ئاشکرایکردووە، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو مین سۆن گەڕاوەتەوە ئینگلتەرا و وا بڕیارە پشکنینی پزیشکی بە مەبەستی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یاریزانە ئەنجام بدرێت و لە ئەگەری نێگەتیڤ بوونی ئەنجامەکەدا ئەوا یاریزانەکە دەتوانێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەی بکاتەوە.

مانگی ڕابردوو بە مەبەستی ئەنجامدانی خزمەتی سەربازی بۆ ماوەی سێ هەفتە، مین سۆن لە شاری سیۆلی پایتەختی کۆریایی باشوور بە سەرکەوتووی خولێکی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی ئەنجام دا، ئەمە لە کاتێکدا ماوەی خزمەتەکەی یاریزانەکە کەم کرابوویەوە، چونکە مین سۆن ساڵی ٢٠١٨ توانیبووی مەدالیایی ئاڵتونی ئۆڵۆمپی ئاسیا بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بباتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 2 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

سەرەتا