17/05/2020
798 جار خوێنراوەتەوە
توێژینه‌وه‌یه‌ك: كۆرۆنا له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ نه‌گوازاوه‌ته‌وه
په‌یام
دوایین توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه ڤایرۆسه‌كه له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ گوازرابێته‌وه و ده‌ڵێت، ته‌نها له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن زانا به ناوه‌كانی، ئالینا چان و بێن دیفه‌رمان و به به‌شداری په‌یمانگه‌ی برۆدی سه‌ر به زانكۆی هارڤارد، په‌یمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای مه‌سه‌چیوسس و زانكۆی كۆلۆمبیای به‌ریتانی له كه‌نه‌دا ئه‌نجامدراوه.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "ڕاسته ڤایرۆسه‌كه له وو‌هان سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌ڵام له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ نه‌گوازراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ڤایرۆسه‌كه ته‌نها له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه كه ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی به جیهاندا".
توێژینه‌وه‌كه پشتی به بیرۆكه‌یه‌ك به‌ستووه و ده‌ڵێت: "به‌گوێره‌ی زانیاری جینه‌كان ڤایرۆسه‌كه له ئاژه‌ڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، چونكه هیچ رێگه‌یه‌كی نییه بۆ گواستنه‌وه‌ی له ئاژه‌ڵه‌وه بو مرۆڤ".
باس له‌وه‌شكراوه: "ئه‌گه‌ر كۆرۆنا له شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه گوازرابێته‌وه بۆ مرۆڤ، ئه‌وا ئه‌و پرۆسه‌یه له تاقیگه‌دا كاری له‌سه‌ركراوه و ئاسانكاری بۆ كراوه تا بگوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ".
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ووهانی چین، به‌رپرسانی چین ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه ڤایرۆسه‌كه له بازاڕی گیاندارانه‌وه له وو‌هان گوازراوه‌ته‌وه بۆ مرۆڤ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه بۆ هه‌موو جیهان، ئه‌مریكا و به‌شێك له ووڵاتانی دیكه ده‌ڵێن، ڤایرۆسه‌كه له تاقیگه‌كانی چینه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە