پێش 1 هەفتە 116 جار خوێنراوەتەوە

پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا: با هاوڵاتیان ناچار بكرێن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن

په‌یام

پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا داوای ده‌ركردنی یاسایه‌ك ده‌كات كه‌ هاوڵاتیان ناچار بكات به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو بكه‌ن.

ئه‌سیل نوجه‌یفی، پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر ده‌ڵێت، "دۆخی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پێویست به‌وه‌ ده‌كات حكومه‌ت یاسای به‌شداریكردنی زۆرملێی هاوڵاتیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌ربكات".

به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی نوجه‌یفی له‌ تویته‌كه‌یدا پێشنیازی كردووه‌ "هه‌ر هاوڵاتییه‌ك درێغی بكات له‌ به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان سزا بدرێت، ئه‌وه‌ش به‌ بڕێك پاره‌ی دیاریكراوه‌ یان هه‌ر سزایه‌كی تری گونجاو".

پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "بنیادنانی ده‌وڵه‌ته‌كان له‌ ڕێگه‌ی فه‌رامۆشكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ نابێت، گۆڕانكاری له‌ ڕێگه‌ی گه‌ڕان به‌دوای جێگره‌وه‌ی دیموكراسیدا ناكرێت".

ئه‌سیل نوجه‌یفی، پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا پێشتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    دژه‌ تیرۆری عێراق: له‌ هێرشێكی ئاسمانییدا والی داعش له‌ عێراق كوژرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشیار عەبدووڵڵا: هەنگاوەكانی وه‌زیری دارایی عێراق شایانی پشتیوانیكردنە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان رەت دەکرێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    گۆڤارێكی ئه‌مریكی باسی ستراتیژیی چاكسازیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: تا ئێستا 490 خۆپیشانده‌ر له‌ عێراق كوژراون

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. له‌ ماوه‌ی مانگێكدا زیاترله‌ 100 هه‌زار دۆنم زەوی كشتوكاڵی سووتاون

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق دیاریكرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید: حكومەتی هەرێم ناچارە 400 ملیار دۆلارەكه‌ بەسەر مووچەخۆراندا دابەش بكات

سەرەتا