17/05/2020
298 جار خوێنراوەتەوە
سه‌لاحه‌دین.. ئۆپراسیۆنێك بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له چه‌كدارانی داعش له راگه‌یه‌ندرا
په‌یام
تۆڕی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی به‌ناوی "شێره‌كانی جه‌زیره" ڕاگه‌یاند كه بیابانه‌كانی نێوان باكوری پارێزگای ئه‌نبار و باشوری نه‌ینه‌وار و ڕۆژئاوای سه‌ڵاحه‌دین تا ده‌گاته سه‌ر سنوری سوریا ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئامانج له ئۆپراسیۆنه‌كه پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه له پاشماوه و شانه چه‌كدارییه‌كانی داعشه كه به‌مدواییه هێرشه سه‌ربازییه له‌ناكاوه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا هێزی ئۆپراسیۆنه‌كانی جه‌زیره و سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و حه‌شدی شه‌عبی و عه‌شائیریش به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌وه جگه له پاڵپشتی ئاسمانی سوپا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە