17/05/2020 3516 جار خوێنراوەتەوە

سێ یانەی گەورەی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێکی بەرشەلۆنە دەدەن

پەیام سپۆرت
نیتۆی بەڕازیلی و گۆڵچی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە لایەن سێ یانەی گەورەی ئەوروپاوە کێبڕکێی گواستنەوەی دەکرێت.

میدیاکانی ئەوروپا چەند هەواڵێکیان سەبارەت بە داهاتووی نیتۆ بڵاوکردەوە، ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەڕیتانی لە هەواڵێکی تایبەتدا ئاماژەی بەوەکرد، کارگێڕی ئەرسیناڵ پلانی گواستنەوەی نیتۆی گۆڵچی بلوگرانای داناوە و دەیەوێت سوود لە تواناکانی وەربگرێت.

لای خۆشییەوە پێگەی کاڵچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵیا ڕاگەیاندووە، یانەی میلان لە مانەوەی دوناڕۆمای گۆڵچی خۆی لە یانەکەدا دڵنیا نییە و بۆ پڕکردنەوەی شوێنەکەشی چاوی لە ئەزموونی نیتۆیە، چونکە ناوبراو ماوەی چەندین وەرز لە کاڵچۆدا یاری کردووە.

میدیاکانی فەرەنساش ئەوەیان خستۆتەڕوو، کارگێڕی پاریس سانجێرمان بۆ وەرزی داهاتوو دەیەوێت نیتۆ بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە و وەک یەدەگی کەیلۆر ناڤاس سوود لە تواناکانی وەر بگرێت.

گرێبەستی نیتۆ لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە هاوینی 2023 کۆتایی دێت و نرخەکەشی لە بازاڕی گواستنەوەدا بە 15ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا