17/05/2020 902 جار خوێنراوەتەوە

ئایا ویلیان لەگەڵ مۆرینیۆ یەکتریان بینیووە؟ یاریزانەکە وەڵام دەداتەوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ویلیان دا سیلڤای بەرازیلی و هێرشبەری یانەی چێڵسی لەندەنی بە توندی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لە ڕێککەوتنی لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و ڕاهێنەری یانەی تۆتینهام دەکەن.

لە نوێترین لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی و سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە یانەی تۆتینهامەوە، ویلیان وتی: هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان من و مۆرینیۆدا بوونی نییە.

لەم بارەیەوە ویلیان زیاتر بەردەوام دەبێت و دەڵێت: تەنیا بۆ یەک جاریش بێت لەم ماوەی کەرەنتینەیەدا ماڵەوەم جێنەهێشتووە، بەڵام ئەوەی سەیرە لە میدیاکاناەوە باس لەوە دەکرێت من و مۆرینیۆ یەکترمان بینیووە و چاومان بەیەک کەوتووە، ئەمەش تووشی سەرسوڕمانی کردووم.

لە کۆتایی قسەکانیدا هێرشبەرە بەڕازیلییەکە ئاماژەی بەوەکرد، پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ مۆرینیۆدا هەیە و بەردەوام بە نامە قسەیان کردووە، بەڵام لەم ماوەیەیی رابردوودا هیچ گفتوگۆ و نامەیەک لە نێوانیاندا نەبووە، جگە لەوەی لە نزیکەوە مۆرینیۆی نەبینیووە و بەهەموو شێوەیەکیش ڕەتی دەکاتەوە بە تەلەفوونیش قسەیان کرد بێت.

گرێبەستی ویلیان لەگەڵ یانەی چێڵسی کۆتایی ئەم وەرزە کۆتایی دێت و یاریزانەکەش مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند بوو، لەگەڵ بلوز بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گەیشتوونەتە بن بەست و بۆندەکەی درێژ ناکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

سەرەتا