16/05/2020
550 جار خوێنراوەتەوە
ئێران.. هێرشی كولـله زیانی زیاتر له 7 ملیار دۆلار له به‌روبومی ئه‌مساڵ ده‌دات
په‌یام
محه‌مه‌د ره‌زامیر به‌رپرسی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئێران رایگه‌یاند ڕه‌وه كولـله هێرشێكی به‌رفراوانی كردوه‌ته سه‌ر به‌روبومی ئه‌مساڵی وڵات به جۆرێك هاوشێوه‌ی نه‌بوه له‌ماوه‌ی رابردودا و زیانی زیاتر له حه‌وت ملیار دۆلاری له وڵات داوه.
ناوبراو وتیشی هێرشه‌كه باشوری وڵاتی گرتوه‌ته‌وه، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه ئابورییه سه‌خته‌ی كه ئێرانی تێكه‌وتوه به‌هۆی گه‌مارۆكانی سه‌ری و كه‌مبونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ نزمترین ئاست و بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كه‌مبونه‌وه‌ی داهاته‌كانی ناوخۆ.
به‌وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، كولـله هێرشی كردوه‌ته سه‌ر زیاتر له (200) هه‌زار هێكتار له كێڵگه و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له (31) ناوچه و هه‌رێمی ئێران و پێشبینی ده‌كرێت زیان به یه‌ك ملیۆن هێكتار زه‌وی داچێنراو بگه‌یه‌نێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە