16/05/2020
584 جار خوێنراوەتەوە
فه‌ره‌نسا.. دوای 25 ساڵ تۆمه‌تبارێكی كۆمه‌ڵكوژی ڕواندا ده‌ستگیركرا
په‌یام
دوای 25 ساڵ تۆمه‌تبارێكی كۆمه‌ڵكوژی رواندا له‌ناوچه‌یه‌كی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ده‌ستگیركرا.
وه‌زاره‌تی دادی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند فلیسیان كاپوچا كه تۆمه‌تباره به كرده‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی رواندا له‌ناوچه‌یه‌كی پاریسی پایته‌خت ده‌ستگیركراوه.
وه‌زاره‌تی دادی فڕه‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، فلیسیان كاپوچای ته‌مه‌ن 84 ساڵ به ناسنامه‌یه‌كی ساخته‌وه له ناوچه‌ی سورسینی نزیك له پاریس بۆ ماوه‌ی 25 ساڵه خۆی له به‌رپرسانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌شارێته‌وه.
فلیسیان كاپوچا تۆمه‌تباركراوه به ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی و ده‌ستدرێژی سێكسی، هاوكات تۆمه‌تباریشه به هاوكاریكردنی دارایی و پاڵپشتی سه‌رۆكی گروپه سیاسیی و میلیشییاییه‌كان كه تاوانی كۆمه‌ڵكوژی رواندایان ئه‌نجامداوه له‌ساڵی 1994.
كۆمه‌ڵكوژی رواندا له 7ی نیسانی 1994 دژ به هۆزی توتسی ئه‌نجامدرا، زیاتر له 800 هه‌زار كه‌س كوژران و هه‌زاران ئافره‌ت ده‌ستدرێژی سێكسیان كرایه‌سه‌ر، به‌جۆرێك له سه‌دا 75ی هۆزی توتسی كه له رواندا ده‌ژیان كوژران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە