16/05/2020
407 جار خوێنراوەتەوە
هیندستان.. له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه 24 كه‌س مردن
په‌یام
له رووداوێکی هاتوچۆدا له هیندستان كه به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندراوه، ٢٤ كرێكار كه هه‌وڵیان ده‌دا له شاره‌كانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانیان گیانیان له‌ده‌ست دا و ٣٠ی دیكه‌یش برینداربوون.
رۆژنامەی "هیندستان تایمز" لە بەرپرسانی خۆجێی بڵاوکردەوە دوو بارهەڵگر کە یەکێکیان ژمارەیەک کرێکاری بۆ گوند و ناوچەکانی خۆیان دەگوازتەوە لە ناوچەی ئوریا سەربە ویلایەتی ی ئاندرا پرادێش بەریەککەوتوون بە هۆیەوە، ٢٤ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و ٣٠ی دیکەیش برینداربوون.
هاوکات ناریندرا مودی سەرۆکوەزیرانی هیندستان، لە تویتیکدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان کردووە و رووداوەکەیشی بە کارەساتێکی دڵتەزێن لەقەڵەمداوە.
لە سەرجەم ویلایەتەکانی هیندستان، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆوە راگەیەندراوە کە ئەوەیش كاركردن به ئامێره‌كانی هاتوچۆی گشتی له‌و وڵاته راوه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش كرێكارانی ناچار كردووه به پێ بۆ زێدی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە