16/05/2020 312 جار خوێنراوەتەوە

بایرن میونخ پێکانی 3 یاریزانی ڕاگەیاند

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی پێش دەستپێکردنەوەی خولی ئەڵمانی پێکانی 3 یاریزانی یانەکەی ڕاگەیاند.

سبەی یەکشەممە لە میانی هەفتەی 26ی خولی ئەڵمانی یانەی بایرن میونخ دەبێتە میوانی یانەی یونیۆن بەرلین و لەم بارەیەشەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ هانزی فیلیکی ڕاهێنەری بایرن میونخ ساز کرابوو، ناوبراو سەرەتا دڵخۆشی خۆی بە دووبارە دەستپێکردنەوەی وەرزی ئەمساڵ دەربڕی، بەڵام نیگەرانی خۆشی لەوە نەشاردەوە کە یارییەکان بەبێ هاندەر بەڕێوەدەچن و بە شێکی نامۆ وەسفی کرد.

لە درێژی قسەکانیدا هانزی فیلیکی ڕاهێنەری یانە باڤارییەکە وتی: سێ یاریزانی یانەکەمان پێکانیان هەیە، ئەوانیش کۆتینیۆ و تۆلیسۆ و زۆلە، بەڵام خافی مارتینێز لە پێکانەکەی چاکبۆتەوە و بۆ مەشقەکان گەڕاوەتەوە و دڵنیا نیم لەوەی بۆ یارییەکەی سبەی بەرانبەر یونیۆن بەرلین یاری دەکات یان نا.

جێی ئاماژەیە هیچ کام لەو سێ یاریزانەی بایرن میونخ هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین، بەڵکو پێکانەکەیان لە ماوسلکە و جومگەکاندایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاریی کۆتایی خۆیداوە

  • پێش 2 هەفتە

    کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەشت برا کە لە مێژووی جامی جیهانیدا تۆڕی گۆڵیان هەژاندووە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • پێش 3 هەفتە

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

سەرەتا