16/05/2020 387 جار خوێنراوەتەوە

فراكسیۆنی پارتی: كاندیدی ئێمه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق‌ فوئاد حوسێنه‌

په‌یام

د. ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لە په‌رلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: كاندیدی ئه‌وان بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق‌ فوئاد حوسێنه‌.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ لێدوانێكیدا به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارته‌كه‌ی وت: "كاندیدی ئێمه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ د. فوئاد حوسێنه‌ و مه‌بده‌ئییه‌ن له‌سه‌ری ڕێككه‌وتووین و وه‌ك پارتی ماف و پشكی خۆمانه‌".

وتیشی: "چه‌ند وه‌زارتێك له‌ كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق ماون كه‌ تا ئێستا پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه‌، دوای ڕێككه‌وتن ڕێكاری پێویست بۆ پڕكردنه‌وه‌یان دەگیرێتە بەر".

هاوكات میاده‌ محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: "كاندیدی ئێمه‌ د. فوئاد حوسێنه‌ و له‌و بارەیە‌شه‌وه‌ هیچ گرفتێك له‌ناو پارتی له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندید نییه‌".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراوەیەكی ئەمریكی: چەكی میلیشیاكان كۆسپە لەبەردەم كاری حكومەتی عێراق

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: پلەكانی گەرما بۆ 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داخستنی گەرووی هورمز نزیكەی 38 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وتەبێژی حكومەتی عێراق: چاكسازیی بە كۆنترۆڵكردنی چەك و بنەبڕكردنی گەندەڵی دێتە دی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ گەشەی ئابووری، عێراق ڕسوماتی تێپەڕبوونی ئینتەرنێت لەسەدا 40 كەمدەكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە گەرووی هورمز دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەمزووانە یەكەمین ئامارى ڕێژەی بە بیابانبوون لە عێراق دەخرێتەڕوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. عەلی عەلاق و قاسم ئەعرەجی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

سەرەتا