16/05/2020
874 جار خوێنراوەتەوە
دروستبوونی ورگ (كرش) له ڕه‌مه‌زان، هۆكاره‌كانی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی
گرفتی قه‌ڵه‌وبوونی ناوچه‌ی كه‌مه‌ر ورگ یان (كرش) له ڕه‌مه‌زان، هۆكاره‌كانی و چۆنیه‌تی دووركه‌وتنه‌وه له ده‌ركه‌وتنی..
زۆربه‌ی ڕۆژوه‌وانان تووشی قه‌ڵه‌وبوون ئه‌بن به تایبه‌تی له ناوچه‌ی كه‌مه‌ر ورگ یان (كرش)یان بۆ دروست ئه‌بێت، ئه‌مه‌ش له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵسوكه‌وته هه‌ڵه‌كانی خۆراك خواردن كه جێبه‌جی ئه‌كرێن له‌م مانگه‌دا، هۆكاری كرش چییه و چۆن ده‌توانین خۆمان له‌و گرفته دووربكه‌ینه‌وه؟
هۆكاری ده‌ركه‌وتنی (كرش) له ڕه‌مه‌زاندا چییه؟
هه‌روه‌ك له ڕاپۆرته پزیشكییه‌كان هاتووه، كه زۆر خواردنی خۆراك و خواردنه‌وه‌كان له‌م مانگه پیرۆزه، له‌ش هه‌ڵده‌ستێت به كۆكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری كاربۆهیدراته‌كان له جگه‌ر و ماسولكه‌كان وه‌ك ڕێگه‌یه‌ك بۆ دابینكردنی وزه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و وزه‌یه له ده‌ست ئه‌دات كه له به‌ربانگ و پاشیو به‌ده‌ستی هێناوه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكی له ڕه‌مه‌زان هه‌ڵده‌ستن به خواردنی ئه‌و خۆراك و خواردنه‌وانه كه ده‌بنه هۆی زیادبوونی تێكڕای گه‌رمۆكه‌كانی كالۆری له له‌ش، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كۆگاكردنی چه‌وری له له‌ش به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی سك و به‌شه نزیكه‌كانی، به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی كرش.
چۆن له ڕه‌مه‌زان له دروستبوونی كرش دووربكه‌وینه‌وه؟
كۆمه‌ڵێك له پزیشك و پسپۆڕانی خۆراك ئامۆژگاری ڕۆژوه‌وانان ده‌كه‌ن بۆ ڕزگاربوون له كرش، به‌م شێوه‌یه:
پێویسته دووربكه‌وینه‌وه له خواردنی خۆراكه شه‌كرییه‌كان، سوره‌وه‌كراوه‌كان، ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به چه‌ورییه تێره‌كان، ئه‌وانه‌ش كه كاربۆهیدراته ساده‌كان له پێكهاتنیان هه‌یه و مادده پارێزه‌كانیان تیدایه، وه خواردنه‌وه شه‌كرییه‌كان. له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌نجامدانی چالاكی و وه‌رزشی ڕۆژانه له‌ماوه‌ی ڕه‌مه‌زان، وه‌ك؛ ڕۆیشتن به ڕێگادا له كاتی به‌ڕۆژووبوون و ئه‌نجامدانی ڕاهێنانه وه‌رزشییه‌كان له دوای به‌ربانگ كردنه‌وه بۆماوه‌ی 30 خوله‌ك.
پێویسته ڕۆژوه‌وان سووربێت له‌سه‌ر خواردنی خۆراكه ته‌ندروسته‌كان له نێوان به‌ربانگ و پاشیو به‌نموونه؛ سه‌وزه و میوه تازه‌كان.
وه‌پێویسته شه‌وانه بڕێكی دیاریكراو و گونجاو له ئاو بخواته‌وه، كه له 8 كوپ ئاو كه‌متر نه‌بێت، له دوای به‌ربانگ و پێش پاشیو بۆ پارێزگاری كردن له شێداری ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، هه‌روه‌ها پێویسته ژه‌مه خۆراكی پاشیو ته‌ندروست بێت و پێكهاتبێت له كاربۆهیدراته ئاڵۆزه‌كان و پڕۆتینه بێ چه‌ورییه‌كان.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی: م. ئاواره محه‌ممه‌د ئه‌مین كه‌وه‌رتی - ماسته‌ر له ئیثنۆبۆتانی
سه‌رچاوه: سایتی (القیادي)
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە