16/05/2020 467 جار خوێنراوەتەوە

یۆنان، هه‌موو ئەو کەسانە دەستبەسەر ده‌كات کە مافی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە

په‌یام

تەنها لە دوو مانگی ڕابردوودا، حکومەتى یۆنان 11 هەزار داواکاری مافی پەنابەری پەنابەرانی ڕەتکردووەتەوە کە دەکاتە 48.2%ی کۆی گشتیی داواکاران.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی "سکای" حکومەتى یۆنانی، نۆتیس میتاراکیس، وەزیری کۆچ ڕایگەیاند، هەموو ئەو کەسانەى کە مافی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە دەستبەسەر دەکرێن تاوەکو دیپۆرتی وڵاتەکانی خۆیان یاخود تورکیا بکرێنەوە.

وتیشی، لە مانگی شوباتەوە کە داخستن و قەدەغەى هاتوچۆ بەهۆی کۆرۆناوە سەپێنراوە، داواکاری مافی پەنابەری زۆر زیادیان کردووە، مانگی شوبات چوار هەزار داواکاری هەبوو، مانگی ئازار بووە بە حەوت هەزار و مانگی نیسانیش بازی داوە بۆ 16 هەزار، بەڵام تەنها لە ئازار و نیساندا 11 هه‌زار کۆچبەریان کەیسەکانیان ڕەتکراونەتەوە.

وتییش، یۆنان پابەندە بە یاساکانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆچی نائاسایی، بۆیە سەرجەم ئەو کەسانە لەدوای کۆتایی هاتنی ڕێکارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا ڕەوانەى وڵاتانی خۆیان دەکرێنەوە چونکە "بوونەتە کێشەیەکی جدی لەسەر یۆنان."
ڕێکار و یاساکانی یۆنان بۆ هەموو ئەو کۆچبەرانەى کە ئەمساڵ گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە گۆڕاوە، دەبێت لە ماوەیەکی کەمتردا کەیسەکانیان پێشکەش بکەن، ئەگەریش ڕەتبکرێنەوە مافی تانەدانیان نییە و دەبێت یەکسەر ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە فەرەنسا خۆپیشاندان دژ بە گرانیی و خراپبوونی كەرتی پەروەردە ئەنجامدرایەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس نزیكبووەتەوە و ڕێژەی پشتیوانی لە ترەمپ دابەزیوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا فرۆشتنی 500 مووشەكی پاتریۆتی بۆ ئۆكراینا پەسەند كرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    دووكەڵی ئاگری دارستانەكانی ئیندۆنیزیا گیانی زیاترلە سێ هەزار كەسی سەند

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    تێچووی جەنگی ئەمریكا لەگەڵ ئێران 47 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەبری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران، ئەڵمانیا داوای چارەسەری دیپلۆماسیی دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕەنسا 70 هەزار پۆلیسی بۆ خۆپیشاندانەكانی سبەی خستە ئامادەباشییەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر داوای ترەمپ، ئۆكراینا هێرشەكانی بۆ سەر پاڵاوگەكانی ڕووسیا ڕاگرتووە

سەرەتا