15/05/2020 356 جار خوێنراوەتەوە

هاری کەین دڵی هاندەرانی لیڤەرپووڵ خۆش دەکات

پەیام سپۆرت

هاری كینی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی تۆتنهام پێیوایە، یانەی لیڤەرپووڵ شایستەی بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگە و ئامادەیی خۆیشی بۆ دەستپێكردنەوەی یاریەكان نیشان دەدات.

لە لێدوانێكدا هاری كین ڕایدەگەیەنێت یاریكردن بەبێ‌ ئامادەبوونی هاندەران شتێكی نامۆیە و قورسە بیهێنینە پێش چاو، بەڵام دواجار تەندروستی گشتی لە پێش هەموو شتێكەوەیە و دەبێت پێی رازی بین.

هاوكات ئەو یاریزانە ئینگلیزییە ئاماژە بەوە دەکات، یانەی لیڤەرپووڵ كە بە جیاوازی 25 خاڵ لە پێش مانچستەر سیتییەوە پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە شایستەی ئەوەیە نازناوی خولی ئینگلیزی بباتەوە، ئەویش بەهۆی ئەو دەركەوتنە نایابەی لەم وەرزەدا پێشكەشیان كردوە، هەرچەندە هەستێكی ناخۆشە بۆ ئەو یانەیە كاتێك نازناوەكە بەرزدەكەنەوە هاندەران ئامادەییان نابێت.

لە كۆتایی لێدوانەكەیدا كین ڕایدەگەینێت، لە پێكانەكەی بە تەواوی چاكبۆتەوە ئامادەی دەستپێكردنەوەی یارییەكانە و دۆخی خۆی وا دەبینێت كە زۆر باش دەتوانێت خزمەت بە یانەكەی بكات و لە سەركەوتن دا هاوكاری بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

سەرەتا