پێش 2 هەفتە 179 جار خوێنراوەتەوە

لەبەر دوو هۆکار دەستپێکردنەوەی خولی ئیتاڵی زەحمەتە

پەیام سپۆرت

وا بڕیارە 13ی ئەم مانگە یارییەکانی خولی ئیتاڵی ناسراو بە سێریا ئای دەست پێ بکاتەوە، بەڵام دوو هۆکاری سەرەکی ئاستەنگی بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو خولە دروست کردووە.

میدیاکانی ئیتاڵیا ئەو دوو هۆکارە ئاشکرا دەکەن کە لەوانەیە ڕێگری بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی کاڵچۆ دروست بکەن، ئەوانیش؛

یەکەم - تەنهای یاریگای چوار یانەکانی (یوڤانتۆس، لازیۆ، ڕۆما، پارما) مەرجی تەندروستی پرۆتۆکۆڵەکەی حکومەتی ئیتاڵییان تێدایە، کە دەبێت هەر یاریزانێک و بە تەنیا لە ژوورێکی تایبەتدا بێت.

دووەم - بەپێی پرۆتۆکۆڵەکە، ئەگەر یاریزانی یانەیەک یان ئەندامێکی ستافەکەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ئەوا دەبێت تەواوی تیپەکە کەرەنتینە بکرێن، هەروەها تەواوی ئەو تیپەش کەرەنتینە دەکرێن کە دوایین یاریان لەگەڵدا ئەنجامداوە.

 بەڵام لە ئێستادا یانەکانی خولی ئیتاڵی خاڵی دووەم ڕەت دەکەنەوە و لە گفتوگۆدان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کە وەکو خولی ئەڵمانی لێ بکەن و تەنیا تووش بووەکە کەرەنتینە بکرێت.

 

وەرگیراوە لە ئەکاونتی ڕۆژنامەنووس (کامەران پاڵانی)

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاهێنەری بایرن میونخ لە ئاستی یاریزانێکی دۆڕتمۆند کەم دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبەی خولی ئەڵمانی گڕ دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕمی.. یۆرۆلیگ هەڵوەشایەوە و پاڵەوان دەستنیشان نەکرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی گرنگی ئەتلەتیکۆ تووشی پێکانی قورس هات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید خیانەتیان کردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یانەیەکی ئینگلیزی کێبڕکێی گواستنەوەی ئیکاردی دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    یۆڤانتۆس پلانی گواستنەوەی دوو هێرشبەری سۆپەری داناوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئەستێرەیەکی چێڵسی ڕەخنەی توند لە ڤان دایک دەگرێت

سەرەتا