15/05/2020 1117 جار خوێنراوەتەوە

كۆنگرێسی ئه‌مریكا پڕۆژه‌یاسایه‌كی تایبه‌ت به چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ موسوڵمانانی چین، پەسەند كرد

په‌یام

كۆنگرێسی ئەمریكا پڕۆژەیاسایەكی تایبەت بە پرسی چەوساندنەوەی كەمینەی موسوڵمانی ئەیگۆر لەلایەن حكومەتی چینەوە، پەسەند كرد.

ژووری پیران لە كۆنگرێسی ئەمریكا بە كۆی دەنگ ئەو پڕۆژەیاسایەی پەسەند كرد كە پێشنیازی سەپاندنی سزا بەسەر بەرپرسانی چیندا دەكات كە دەستیان لە چەوساندنەوە و فشار لەسەر كەمینەی مسوڵمانی ئەیگۆر لە ناوچەی خۆبەڕێوەبەری (شینجیانغ) هەبووە.

پڕۆژەیاساكە بە دەستپێشخەری (ماركۆ ڕوبیۆ) سیناتۆری كۆماریخواز پێشكەش بە ئەنجوومەنی پیران كراوە و بەر لەوەی ڕەوانەی كۆشكی سپی بكرێت پێویستە لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەنگ بهێنێت.

لە پڕۆژەیاساكەدا داوا لە حكومەت دەكرێت سزا بەسەر ئەو بەرپرسە چینیانەدا بسەپێنێت كە بەرپرسن لە سەپاندنی گوشار و توندوتیژی دژ بە توركە ئەیگورەكان و كەمینە موسوڵمانەكانی دیكە.

ئەو هەنگاوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لەكاتێكدایە لەئێستادا بەردەوام كۆشكی سپی پەكین بە بەرپرسیاری قەیرانی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەزانێت و بەنیازە لەو ڕووەشەوە سزای بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماكرۆن: نابێت ئه‌ورووپا زۆر پشت به‌ ئه‌مریكا و چین ببه‌ستێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئه‌مریكا: هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ ئاگربه‌ست نیه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی و باسی مووچه‌یان نه‌كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماری گیان له‌ ده‌ستدانی لافاوه‌كه‌ی ته‌كساس بۆ زیاتر له‌ 100 كه‌س به‌رزبوه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ بۆ ئاگربه‌ست هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەكەی تەكساس بۆ 82 كەس بەرزبووەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: دەرفەتێكی باش بۆ ئاگربەست هاتووەتە ئاراوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیلۆن ماسك حزبێكی نوێی بە ناوی "پارتی ئەمریكا" دامەزراند

سەرەتا