15/05/2020 1009 جار خوێنراوەتەوە

له‌دوای كۆرۆناوه‌ ئابووری وڵاتی چین داكشانی بەرچاوی بەخۆیوە بینیوه‌

په‌یام

لەدوای دەركەوتنی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆناوە، ئابووری وڵاتی چین داكشانی بەرچاوی بەخۆیوە بینی، ئەمەش لە نزیك بە سێ دەیەی ڕابردوودا بۆ یەكەمجارە ڕوو بدات.

بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆناوە كە سەرەتای كۆتا مانگی ساڵی ڕابردوو لە شاری (ووهان)ی نێوەڕاستی چین بڵاو بووەوە، ژمارەی كەسانی بێ كار لە چین بۆ زیاتر لە 70 ملیۆن كەس بەرز بووەتەوە و داكشانێكی ئابووری گەورەی دروست كردووە كە لە ساڵی 1992ـەوە بۆ یەكەمین جارە بەو ئاستە بگات.

ڕێوشوێنەكانی حكومەتی پەكین بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاكە بووە هۆی داخستنی كارگە و كۆمپانیا و ناوەندە بازرگانییەكان و ژیان بەگشتی.

بەپێی زانیارییەكان، لە سەرتاسەری چین ئەو كەسانەی تەمەنیان لەنێوان 16ـ 59 ساڵیدایە و توانای كاركردنیان هەیە 890 ملیۆن كەسە، لەو ژمارەیە 70 ملیۆن كەسیان بێ كارن.

لەوبارەوە، نووسینگەی ئاماری نیشتمانی چین لە نێوەڕاستی مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند: ڕێژەی داكشانی ئابووری بەهۆی كۆڕۆناوە لە چین لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی ڕابردوو، لەسەدا 6.8 تێپەڕی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 990 هەزار دینارە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ بەرزترین ئاستی سێ مانگی ڕابردووى تۆمار كرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 93 دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵەكان بۆ زیادكردنی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی هێڵی جەیهانەوە بەردەوامن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 983 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 93 دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە حەوت ملیار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان یه‌كلایی كرایه‌وه‌

سەرەتا