15/05/2020 1060 جار خوێنراوەتەوە

پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی گەرمای بەهێزی بەشێكی بەرچاو لە ناوچەكانی عێراق بگرێتەوە

په‌یام

دەستەی كەشناسی و زەمینلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاند: شەپۆلێكی گەرمای بەهێز لە باشووری ئەوروپاوە بەرەو عێراق سەر دەكێشێت و تا كۆتایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەردەوام دەبێت.

لەمیانی ڕاگەیەندراوێكدا، دەستەی كەشناسی و زەمینلەرزەزانی عێراق ئاشكرای كرد كە پێشبینی دەكرێت بەهۆی ئەو شەپۆلەوە پلەی گەرما، بەتایبەتی لە پارێزگاكانی باشووری عێراق، بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو بەخۆوە ببینێت.

دەستەكە ڕایشیگەیاندووە: لە (11) پارێزگای عێراق، پلەكانی گەرما دەگاتە (40) پلە و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتریشی لێ دەكرێت.

بەپێی زانیاری دەستەی كەشناسی عێراق تا كۆتایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و جەژن پلەكانی گەرما لە بەرزبوونەوەدا دەبن.

لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش پلەكانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتوودا لەنێوان 31 بۆ 34 پلەدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی بانكی نێودەوڵەتی هەفتەی داهاتوو دەگاتە بەغداد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریكا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و له‌ بەسرە دەگاتە ٤٧ پلە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دیاله‌.. به‌پرسێك به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل ده‌ستگیر كرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی: عێراق به‌دوور ده‌بێت له‌ ململانێ هه‌رێمییه‌كان

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    فالح ساری: شایستە داراییەكانی جووتیاران لە سەرتاسەری عێراق خەرج دەكەین

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی لە جێی سوودانى بوو بە پەرلەمانتار لە دۆسیەی گەندەڵی تێوە گلاوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    زیقار.. پاسێكى زیارەتكاران وەرگەڕا و بە تەواوی سووتا و دەیان قوربانى لێکەوتەوە

سەرەتا