15/05/2020 517 جار خوێنراوەتەوە

ئەرسیناڵ هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید دەدات

پەیام سپۆرت

دوای هەوڵەكانی دوو یانەی ئیتاڵی، یانەیەكی ئینگلیزیش بۆ گواستنەوەی لۆكا یۆڤیچی سڕبی و هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دێتە سەر هێڵ و دەیەوێت ریزەكانی پێ ببوژێنێتەوە.

 
رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ئاشكرای دەكات، یانەی ئەرسیناڵ دەیەوێت تواناكانی لۆكا یۆڤیچی سربی و هێرشەبری ریاڵ مەدرید دەستبەر بكات، كە كەمتر لە لایەن زیدانی ڕاهێنەری یانەی شاهانەوە پشتی پێ دەبەسترێت و ئەوەش یاریزانەكەی خستۆتە بیری ئەوەی یانەیەكی دیكە بۆ یاریكردن هەڵبژێرێت، بۆ گواستنەوەی لۆكا ئەرسیناڵ پێویستە كێبركێی یانەكانی میلان و ناپۆلی لە ئیتالیا و نیوكاسڵ لە ئینگلتەرا بكات كە ئەو یانانەش ئارەزووی گواستنەوەی هێرشبەرە سڕبییەكە دەكەن.

هەوڵی ئەرسیناڵ بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ لۆكا یۆڤیچدا بۆ پركردنەوەی شوێنی پێر ئۆبامیانگە كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە هاوینی داهاتوو ریزەكانی گەنەرز جێدەهێلێت.

یۆڤیچی 22 ساڵ ئەم وەرزە لەكۆی بەشداریەكانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید توانیویەتی 2 گۆڵ تۆماربكات و تەنها گۆلێكیش دروست بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 60 خولەک پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

  • پێش 2 هەفتە

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

سەرەتا