15/05/2020
317 جار خوێنراوەتەوە
كازمی و پوتین یه‌كتری بانگهێشتی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن
په‌یام
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەیەکی لەلایەن سەرۆکی رووسیاوە پێگەشت بۆ سەردانی مۆسکۆ، لە بەرامبەردا بانگهێشتی سەرۆکی رووسیای کردووە بۆ بەغدا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی پێشوازی له مه‌كسیم ماكسیمۆف، باڵیۆزی روسیا له‌به‌غدا كردوه، له دیدارێكدا كازمی په‌رۆشی عێراقی بۆ په‌یوه‌ندی متمانه‌پێكراو له‌گه‌ڵ روسیا له بواره‌كانی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و رۆشنبیری دوپاتكردوه‌ته‌وه.
له‌لای خۆشیه‌وه، باڵیۆزی روسیا به‌ناوی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی و میخائیل میچوستین سه‌رۆك وه‌زیرانی روسیاوه پیرۆزبایی له‌مسته‌فا كازمی كردوه و داواشیكردوه، سه‌ردانی مۆسكۆ بكات و دڵنیاییش له پاڵپشتی عێراق له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌یی بۆ سه‌ردانیكردنی مۆسكۆ ده‌ربڕی و راشیگه‌یاندوه، ده‌یه‌وێت روسیا رۆڵی خۆی له‌ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه بگێڕێت و كارئاسانیش بۆكۆمپانیاكانی ئه‌و ولاته له‌روی نه‌وت و غاز و كاره‌با ده‌كرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق کە رۆژی 7ی ئەم مانگە متمانەی لە پەرلەمان پێدرا، تائێستا بانگهێشتنامەی سەردانیکردنی عێراقی پێشکەشی دۆمەنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە