14/05/2020 804 جار خوێنراوەتەوە

ئەستێرەیەکی خولی ئیتاڵی هەردوو یانەی چێڵسی و لیڤەرپووڵ بێ هیوا دەکات

پەیام سپۆرت

درایس مێرتێنزی بەلجیکی دڵخۆشی و مانەوەی خۆی لە ڕیزەکانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ڕادەگەیەنێت.



لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سکای سپۆرتی ئیتاڵی، سەبارەت بە داهاتووی خۆی مێرتێنز وتی: لە ڕیزەکانی ناپۆلی هەست بە دڵخۆشی دەکەم و ئارەزوو دەکەم لە یانەکەم بمێنمەوە، لە راستیدا وڵاتی ئیتاڵیام خۆشدەوێت نامەوێت جێیبهێڵم، لە کاڵچۆ ئاستێکی بەرزم پێشکەش کردووە و بە شێوەیەکی باش مامەڵەم لەگەڵ کراوە.

لە بەشی دووەمی قسەکانیدا یاریزانە بەلجیکییەکە ئاشکرای دەکات، یانەی چێڵسی لەندەنی گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا چەند یانەیەکی دیکەی ئەوروپیش گرێبەستیان پێشکەش کردووە، بەڵام ئەو نایەوێت ڕیزەکانی یانەکەی باشووری ئیتاڵیا جێبهێڵیت.

لە کۆتاییدا مێرتێنز ئەوەی ڕاگەیاند، ئەم وەرزە ئاستێکی بەرزیان نیشانداوە و هەوڵیش دەدەن بۆ وەرزی داهاتوو ئاستێکی بەرزتر نیشان بدەن.

گرێبەستی درایس مێرتێنز هاوینی ئەمساڵ لەگەڵ یانەی ناپۆلی کۆتایی دێت و یاریزانەکە دەتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ کارگێڕی یانە شین پۆشەکە گرێبەستی لەگەڵ یانەیەکی دیکەدا واژۆ بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەند بابەتێکی دزەپێکراوی گواردیۆلا لە مانچستەر سیتی ئاشکرا دەبن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ وادەی وازهێنانی لە تۆپی پێ ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵی خۆش و ناخۆش بە مۆرینیۆ دەگات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    گفتوگۆیەکی کورت لە نێوان سیمیۆنی و ئالڤارێز ئەنجام دراوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    تەواو مۆرینیۆ داهاتووی ئیندریکی یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    گواردیۆلا هۆکارە ڕاستەقینەکانی جێهێشتنی مانچستەر سیتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    پلانی کوشتنی مێسی و کریستیانۆ لە کاتی مۆندیال ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    سیمیۆنی داهاتووی جولیان ئالڤارێزی یەکلا کردەوە

سەرەتا