پێش 2 هەفتە 221 جار خوێنراوەتەوە

ته‌مه‌ر هیندی و چیڕۆكی گه‌یشتنی به‌ ئه‌وڕوپاو چاره‌سه‌رو سووده‌ گرینگه‌كانی

 

ته‌مه‌ر هیندی یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ گرنگه‌كانی ڕه‌مه‌زان كه‌ ڕۆژوه‌وانان ده‌یخۆنه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی به‌ربانگ كردنه‌وه‌، ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ بنچینه‌ و ڕێچكه‌ی مێژوویی هه‌یه‌ و به‌ داب و نه‌ریته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه دائه‌نرێت.
نهێنی ناولێنانی: ته‌مه‌ر هیندی كه‌ ناوی تریشی هه‌یه‌ به‌ عه‌ره‌بی (تمر الهندي – العردیب) ناوه‌ زانستیه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ (Tamarindus indica).
له ‌ڕاستیدا شوێنگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م ڕووه‌كه‌ ئه‌فریقای ناوه‌ڕاسته‌، ناونراوه‌ به‌ ته‌مه‌ر هیندی له‌به‌رئه‌وه‌ دانیشتوانی هیند ڕۆژانه‌ ده‌یان خسته‌ سه‌ر سفره‌كانیان و گرنگیان پێئه‌دا و بۆ چاره‌سه‌ری جۆره‌ها نه‌خۆشیان به‌كار ده‌هێنا، ئێستاش هینده‌كان بۆماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه‌ گوشراوی ته‌مه‌ر هیندی بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رمابوون به‌كاردێنن.
ته‌مه‌ر هیندی ڕووه‌كێكه‌ ده‌چێته‌وه ‌سه‌ر پۆلی رووه‌كه‌ پاقله‌مه‌نیه‌كان، كه‌ پێكدیت له‌ كه‌لوویه‌ك له‌ میوه‌ی شێوه‌ قۆچی له‌ ڕووه‌كێكی هه‌میشه‌ سه‌وزی كه‌ خێرا گه‌شه‌ ده‌كات.
به‌رزی دره‌خته‌كه‌ ده‌گاته‌ سێ مه‌تر و گه‌ڵاكانی ئاوێته‌ن، گوڵه‌كانی هێشووین و ڕه‌نگ زه‌ردن، كاتێ میوه‌كه‌ی كۆده‌كرێته‌وه‌ توێكڵه‌ ڕه‌قه‌كه‌ی لێ ده‌بێته‌وه‌، ئنجا وه‌ك شێوه‌ هه‌ویرێكی ڕه‌نگ ڕه‌ش كۆده‌كرێته‌وه‌ و تێكه‌ڵ به‌ هه‌ندێ شه‌كر ده‌كرێت بۆ پاراستنی له‌ تێكچوون.
ئه‌وروپییه‌كان سوودیان وه‌رگرتووه‌ له‌ ته‌مه‌ر هیندی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر، ئه‌مه‌ش له‌وكاته‌ ئه‌و زانیاریانه‌یان ده‌ستكه‌وت كاتێك عه‌ڕه‌به‌ موسڵمانه‌كان له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ و سوودی ته‌مه‌ر هیندی: ته‌مه‌ر هیندی پێكهاتووه‌ له‌ زۆرێك له‌ ترشه‌كان و خوێیه‌ كانزاكان، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌كانی (فۆسفۆڕ، كالسیۆم، مس، مه‌گنسیۆم، فسفۆڕ، پۆتاسیۆم، سۆدیۆم، زینك، و ئاسن)، له‌ پێكهاته‌یدا زۆرێك له‌ ڤیتامینه‌كانی وه‌ك؛ ڤیتامین (A, B1, B2, B3, B5, B6, B9, C, E, K) هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێكهاتووه‌ له‌ زۆربه‌ی دژه‌ زینده‌ییه‌كان بۆیه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردنی زۆربه‌ی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان، وه‌ پڕیه‌تی له‌و ماددانه‌ی كه‌ دژه‌ ترشێتی گه‌ده‌ن.
وه‌ هۆكاره‌ بۆ دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمی له‌ش، كه‌مكردنه‌ی هه‌ڵئاوسانی سك، هاوكاره‌ بۆ ڕزگاربوون له‌ قه‌بزی، به‌هۆی بوونی ڕیشاڵه‌كان له‌ پێكهاته‌یدا ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چه‌وری له‌ خوێن، كارده‌كات بۆ به‌ به‌رهه‌مهێنانی بڕی پێویست له‌ خڕۆكه‌ سووره‌كانی خوێن له‌به‌رئه‌وه‌ی پێكهاتووه‌ له‌ ئاسن، ته‌مه‌ر هێندی كۆمه‌ڵێك سوودی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، ده‌بێته‌ هۆی شێداری له‌ش و قه‌ره‌بووی ئه‌و ئاوه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ش له‌ ده‌ستی ئه‌دات به‌هۆی به‌ڕۆژووبوون، به‌رگری ده‌كات له‌ وشكبوونه‌وه‌ به‌هۆی تێنویه‌تی تووشی له‌ش ئه‌بێت.
پاڵپشتی ڤیتامینه‌كان و كانزاكان ده‌كات كه‌ له‌ش پێویستی پێیانه‌ و به‌هۆی به‌ڕۆژووبوونه‌وه‌ ڕێژه‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه‌، ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی باره‌ ناهه‌مواره‌كانی بێ هێزی و ته‌مبه‌ڵی، ژیان و چالاكی به‌ له‌ش ده‌به‌خشێته‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌ و كه‌ڵه‌كه‌بوونی گازه‌كان له‌ گه‌ده‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
له‌كۆندا چی ده‌رباره‌ی ته‌مه‌ر هیندی گووتراوه‌: ئیبن سینا: " ته‌مه‌ر هیندی سوودی هه‌یه‌ له‌ خاڵیبونه‌وه‌ و تێنویه‌تی له‌ كاتی گه‌رما" ئه‌بوبه‌كری ڕازی:" گوشراوی ته‌مه‌ر هیندی تینویه‌تی ناهێڵێت چونكه‌ شێداره‌" ئیبن به‌یتار:" ته‌مه‌ر هیندی باشترین میوه‌ی شێداره‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی تێكشكاندنی خانه‌ خه‌پله‌كان و ڕاگرتنی خوێن ڕژان، كه‌ سوودبه‌خشه‌ بۆ پاكبوونه‌وه‌ و شێداری و ئاسانكاری زه‌رداوی خوێن و تێپه‌ڕبوونی زه‌رداوی خوێن" به‌م پێكاته‌نه‌ش ده‌توانیت گوشراوی ته‌مه‌ر هیندی ئاماده‌ بكه‌یت: ته‌مه‌ر هیندی + ئاو + شه‌كر ته‌مه‌ر هیندیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاو ده‌خرێته‌ سه‌ر ئاگر و تا ده‌كوڵیت و دواتر سارد ده‌كرێته‌وه‌ و ئنجا به‌پێی ئاره‌زوو و پێویستی ده‌خورێت.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی: م.ئاواره‌ محه‌ممه‌د ئه‌مین كه‌وه‌رتی - ماسته‌ر له‌ ئیثنۆبۆتانی
سه‌رچاوه‌: ولاد بلاد و ویكیپیدیا له‌ په‌رتووكی (معجم رمضان)ی نووسه‌ر فواد مورسی هاتووه

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    دروستبوونی ورگ (كرش) له‌ ڕه‌مه‌زان، هۆكاره‌كانی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی

  • پێش 2 هەفتە

    ته‌مه‌ر هیندی و چیڕۆكی گه‌یشتنی به‌ ئه‌وڕوپاو چاره‌سه‌رو سووده‌ گرینگه‌كانی

  • پێش 3 هەفتە

    توێكڵی میوه‌كان و سووده‌ گرنگه‌ نه‌زانراوه‌كانیان

  • پێش 3 هەفتە

    مزگه‌وتی سوور، پاش 350 ساڵ له‌ بونیادنانی تائێستاش ئاوه‌دانه‌

  • پێش 4 هەفتە

    سه‌رئێشه‌ی کاتی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان

  • 25/04/2020

    گرنگترین هه‌ڵه باوه‌کانی خواردن له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان

  • 24/04/2020

    ماوەی ڕۆژووگرتن جیهاندا

  • 20/04/2020

    به‌م خۆراكانه‌ چه‌وری له‌شت بسوتێنه‌

سەرەتا