14/05/2020 476 جار خوێنراوەتەوە

چیرۆکی گرێبەستی نێوان "کریستیانۆ و بەرشەلۆنە" ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆرت

ڕۆبێرت فێرناندێزی سکرتێری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرای دەکات، لە سەرەتایی ساڵانی دوو هەزارەکانەوە دەرفەتی ئەوەیان بۆ ڕەخساوە گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی ئەنجام بدەن.

لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی و سەبارەت بە ڕاست و دروست ئەو چیرۆکەی لە نێوان بەرشەلۆنە و کریستیانۆدا باس دەکرێت، ڕۆبێرت فێرناندێز وتی: ساڵی 2003 بۆ چاودێریکردنی یاریکردنی کریستیانۆ و کوارێزمان گەیشتینە وڵاتی پۆرتوگال، هەردوو یاریزانەکە یاریان بۆ یانەی سپۆڕتینگ لشبۆنە دەکرد و خۆرخێ مێنیدزیش بریکاریکارەکانی هەردووکیان بوو.

سکرتێرە هونەرییەکەی یانە کەتەلۆنییەکە لەسەر گێڕانەوەی ڕووداوەکان زیاتر بەردەوام دەبێت و ئاماژە بەوە دەکات، کریستیانۆ لە یارییەکەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە، لە هەمانکاتیشدا کوارێزماش لەو یارییەدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووە و کارگێڕی یانەکەشی لەبارەی هەردوو یاریزانەکەوە گفتوگۆی کردوە، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاریان داوە گرێبەستی لەگەڵ کوارێزمان واژۆ بکەن.

ئەوەی جێگای بیرهێنانەوەیە دواتر کریستیانۆ پەیوەندی بە یانەکانی مانچستەر یونایتد و ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات و لە ئێستاشدا درێسی یانەی یۆڤانتۆسی پۆشیووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

  • پێش 2 هەفتە

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

سەرەتا