13/05/2020
600 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به یاوه‌ریی وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی رانیه سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵادزێی كرد
مامۆستا علی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به یاوه‌ریی وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی رانیه سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵادزێی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد.
له‌لایه‌ن به‌رپرس و كارگێرانی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵادزێی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه پێشوازی له مامۆستا عه‌لی باپیر و شاندی یاوه‌ری كرا.
بایز عه‌زیز، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵادزێی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ڕایگه‌یاند "سه‌ردانه‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر بۆ سنوره‌كه‌یان سه‌ردانێكی ئاسایی بووه و، چه‌ند سه‌ردانێكی كۆمه‌ڵایه‌تیشی ئه‌نجام داوه".
دواتر مامۆستا عه‌لی باپیر و شانده‌كه‌ی یاوه‌ری، ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵادزێی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یان به‌سه‌ركرده‌وه و له‌گه‌ڵ كادیر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی تاوتوێی چه‌ند پرسێكی ناوخۆیی كرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە