12/05/2020
166 جار خوێنراوەتەوە
به‌شێك له پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكومه‌تی عێراق به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق خۆی و پێنج وه‌زیر به وه‌كاله‌ت ئه‌و وه‌زاره‌تانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن كه به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه.
به‌پێی فه‌رمانێكی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌و شه‌ش وه‌زاره‌ته‌ی كابینه‌كه‌ی كه پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن خۆی و پێنج وه‌زیری دیكه‌وه به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن.
به‌پێی فه‌رمانه‌كه، ئه‌و شه‌ش وه‌زاره‌ته تا ئه‌و كاته‌ی وه‌زیریان بۆ ده‌ستنیشان ده‌كرێن، به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
لای خۆیه‌وه، (عه‌باس زاملی) په‌ڕله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاند: ڕێگه به كاندیدبوونی (فوئاد حسێن) له‌سه‌ر كوتله‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه ناده‌ین.
ئه‌و وتیشی: پێویسته كورد جگه له فوئاد حسێن كه‌سێكی دیكه بۆ ئه‌و پۆسته پێشنیاز بكه‌ن.
هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌ڕله‌مانی عێراق متمانه‌ی به كابینه‌ی نوێ دا، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له پۆسته‌كان به خاڵی ماونه‌ته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان، ڕێك ده‌كه‌ون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە