09/05/2020 668 جار خوێنراوەتەوە

چۆن به‌ربانگێكی ته‌ندروست بكه‌ین؟

په‌یام ـ ته‌ندروستی

بە دڵنیاییەوە دوای چەندین كاتژمێر بەڕۆژووبوون، جەستە پێویستی بە خۆراكی تەندروست و خاوێن هەیەو دەبێت بە وریایی و ئاگاییەوە خواردن و خواردنەوەكان بخورێن، تا تەندروستی و سەلامەتی مرۆڤ پارێزراو بێت.
بۆیەش باشتر وایە پەیڕەوی چەند رێنماییەکی تەندروستی بکرێت، لەوانەش:

1. پێویستە هەموو خواردن و خواردنەوەکان زۆر لەسەرخۆ بخورێن.
2. باشتر وایە لە یەكەم ساتی رۆژوو شكاندندا خورما پاشان ئاو بخورێتەوە.
3. دواتر چەند دەنکە خورمایەک بخورێت، چونکە بە خێرایی وزە بە جەستە و مێشك دەبەخشێت
4. پاشان چەند خولەكێك چاوەڕوانی دواتر میوە بخورێت، یاخود شەربەتی فرێش و بێ‌ شەكر بخورێتەوە.
5. دوای چەند خولەکێکی دیکە یاخود دوای ئەنجامدانی نوێژ، سووپێکی تازە ئامادەکراو بخورێت.
6. پاش ئەو خواردن و خواردنەوانی ئاماژەیان پێدرا، پێویستە چەند خولەکێک چاوەڕوان بیت تا گەدە تا ڕادەیەك بەتاڵ ببێتەوە، دواجار دەتوانرێت ژەمی سەرەكی بخورێت.

• ئەوەی گرنگە پێویستە چەندین خولەك كات هەبێت لە نێوان هەریەك لەو خواردن و خواردنەوانەداو نابێت هەموویان بەسەر یەكەوە بخورێت، چونكە گەدە توشی زیانی تەندروستی دەبێت و كۆئەندامی هەرس تێكدەچێت و بەمەش مرۆڤ توشی نەخۆشی دەبێت.

لە پێناو تەندروستی كۆئەندامی هەرس بەتایبەتی و تەندروستی جەستە بەگشتیی، پێویستە لە كاتی بەربانگ و رۆژوو شكاندندا پەیڕەوی ئەو ڕێنماییانە بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12/09/2026

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • 09/08/2026

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

سەرەتا