06/05/2020 1114 جار خوێنراوەتەوە

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: ترسمان له‌وه‌یه‌ دادگا به‌كاربهێنرێت بۆ سه‌ركوتكردنی په‌ڕله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن

په‌یام

فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان لەڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، سەركردایەتی و فراكسیۆنەكەیان لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ئەوەدایە كە یاسا بە شێوەیەكی دادپەروەرانە مەجرای خۆی وەربگرێت و لە (دادگایەكی بێلایەن)دا ڕاستی و دروستی ئەو بابەتەی پەیوەندی بە سەرۆكی حكومەت و پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنەكەیانەوە هەیە، یەكلایی بكرێتەوە، نەك لە دادگایەكدا كە لەسەرەتاوە ئەنجامەكەی دیارە! 

فراكسیۆنی كۆمەڵ دەڵێت "ترسی ئێمە لە یاسا و دادگا نیە، چونكە ساڵانێكی زۆرە دەنگی ئێمە دژ پێشێلكردنی یاسایە، بەڵكو ترسمان لەبەكارهێنانی دادگا و دامەزراوە یاساییەكانە لە پەردەپۆشكردنی گەندەڵیی و سەركوتكردن و بێدەنگكردنی دەنگە ناڕازییەكان و پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن".

فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی جه‌ختده‌كاته‌وه‌ "هیچ كاتێكیش لەگەڵ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر  و هەر پەرلەمانتارێكی دیكە نەبووین و دژ بەو هەنگاو و ڕەفتارەشین،  ئەمە بە هەوڵێك دەزانین بۆ بێدەنگكردنی پەرلەمانتار و نوێنەرانی خەڵك كە هەم خراپە هەم پێشهاتێكی خەتەرناك".

 

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵیئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان

 

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و سەرکردایەتی و فراکسیۆنەکەشی لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە کە یاسا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مەجرای خۆی وەربگرێت و لە (دادگایەکی بێلایەن) دا ڕاستی و دروستی ئەو بابەتەی پەیوەندی بە سەرۆکی حکومەت و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنەکەمانەوە هەیە، یەکلایی بکرێتەوە نەک لە دادگایەکدا کە لەسەرەتاوە ئەنجامەکەی دیارە !

ترسی ئێمە لە یاسا و دادگا نیە، چونکە ساڵانێکی زۆرە دەنگی ئێمە دژ پێشێلکردنی یاسایە، بەڵکو ترسمان لەبەکارهێنانی دادگا و دامەزراوە یاساییەکانە لە پەردەپۆشکردنی گەندەڵیی و سەرکوتکردن و بێدەنگکردنی دەنگە ناڕازییەکان و پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن .

هیچ کاتێکیش لەگەڵ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر کاک سۆران عومەر و هەر پەرلەمانتارێکی دیکە نەبووین و دژ بەو هەنگاو و ڕەفتارەشین، ئەمە بە هەوڵێک دەزانین بۆ بێدەنگکردنی پەرلەمانتار و نوێنەرانی خەڵک کە هەم خراپە هەم پێشهاتێکی خەتەرناک .

فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵ پێشوازی لە شاندێكی "ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی لە عێراق" كرد

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: دەسەڵاتداران بە عەقڵ و ئەخلاقى گچکە مامەڵە دەکەن بۆیە شکستیان هێناوە

  • پێش 4 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵى دادگەریی پێشوازی لە فیدراسیۆنی ڕێكخراوە هاوئامانجەكان کرد

  • 08/08/2026

    سەركردایەتی كۆمەڵ: كێشە و گرفتەكان لە لایەن خودی دەسەڵات خۆیەوە دروستكراون

  • 03/08/2026

    پیرمام.. شاندی باڵای كۆمه‌ڵ و پارتی كۆبوونه‌وه‌

  • 01/08/2026

    كۆمەڵ: بەرپرسیارێتیی گەورەی هەر دۆخێکی نەخوازراو، دەكەوێتە ئەستۆی دەسەڵات

  • 24/07/2026

    مەڵبەندى سۆرانى کۆمەڵ: دەسەڵات حەزناکات خەڵک سەرقاڵى فەرموودە و ڕەوشتى جوان بێت

  • 18/07/2026

    کۆمەڵى دادگەرى: عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارن لە دوورخستنەوەى ئاگری شەڕ لە هەرێم

سەرەتا