04/05/2020
818 جار خوێنراوەتەوە
توێكڵی میوه‌كان و سووده گرنگه نه‌زانراوه‌كانیان
په‌یام
زانیارییه گرنگه‌كان زۆربه‌مان ده‌رباره‌ی توێكڵی
میوه‌كان نازانین كه ڕۆژانه به‌فیڕۆیان ئه‌ده‌ین، ئه‌و سوده گرنگانه‌ی كه له
توێكڵی میوه‌كان هه‌ن و به‌كارهێنانه‌كانیان چاوه‌ڕوان نه‌كراوه، لێره‌دا هه‌ندێكیان
ده‌خه‌ینه ڕوو:
توێكڵی هه‌نار:
هه‌نار كه میوه‌یه‌كی وه‌رزییه، جۆره‌ها
سوودی هه‌یه، باشترین جۆری میوه‌یه كه یارمه‌تی ته‌ندروستی و توانایی دڵ ئه‌دات،
وه كارده‌كات بۆ چالاكردنی سوڕی خوێن و یادگا، ڕێگره له تووشبوون به نه‌خۆشی
زه‌هایمه‌ر. ده‌نكۆڵه‌كانی تۆوی هه‌نار ڕێژه‌یه‌كی زۆر دژه ئۆكسانییان تێدایه كه
به‌رگری ده‌كه‌ن له تووشبوون به شێرپه‌نجه و بڵاوبوونه‌وه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌یه‌كان
به له‌شدا.
سوده‌كانی توێكڵی هه‌نار خه‌یاڵین، له پێشدا پێویسته
به پاكی له‌به‌ر خۆر یان فڕنی غاز وشك بكرێته‌وه و دواتر به‌هۆی تێكه‌ڵكه‌ری
كاره‌بایی بهاڕدرێت، تا ده‌بێت به تۆز یان شێوه بۆدره، ئنجا بخرێته ده‌فرێكی
داپۆشراو و له شوێنێكی دوور له شێ هه‌ڵبگیردرێت. ده‌توانرێت بۆ زۆربه‌ی تێكه‌ڵه‌كان
و ده‌رمانه دروستكراوه سروشتییه‌كان زیادبكرێت كه به‌كاردێن بۆ پاراستنی پێست
له تیشكی خۆر، ڕاگرتنی گرفته‌كانی موو هه‌ڵوه‌رین و كه‌وتن به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی
چڕی و درێژكردنی موو له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو.
توێكڵێ پرته‌قاڵ:
توێكڵێ پرته‌قاڵ كه ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌كانی
بۆن یان ئه‌و پێكهاته‌ی بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و بۆنه كیمیاویانه‌ی كه به‌كاردێن بۆ
بۆن خۆشكردنی ماڵ، ده‌توانرێت له ماڵه‌وه ئاماده‌ی بكه‌ین به خستنه ناوی هه‌ندێك
توێكڵی پرته‌قاڵ بۆناو ده‌فرێكی ئاوی كوڵێنراو له‌سه‌ر ئاگر، ئنجا هه‌ندێ گه‌ڵای
پونگ و نعناع و ڤانیلای بۆ زیاد بكه‌ین.
توێكڵی مۆز:
توێكڵی مۆز به‌كارده‌هێنرێت بۆ زۆر مه‌به‌ست،
ده‌توانرێت دیوه سپییه‌كه‌ی توێكڵی مۆز له ددانه‌كان بخشێنرێت بۆ سپی كردنه‌وه‌ی
ددانه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌خرێته سه‌ر برین و شوێنی سوتان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار.
توێكڵی لیمۆ:
توێكڵی لیمۆ كۆمه‌ڵێك به‌كارهێنانی هه‌یه، زیادئه‌كرێت
بۆ كۆمه‌ڵێك تێكه‌ڵه و به‌رهه‌مه ئاماده‌كراوه‌كان كه یارمه‌تیده‌ره بۆ ڕوونی
پێست و پاكه‌ره‌وه‌ی سروشتی پێست، هه‌روه‌ها بڕێكی كه‌می زیاد ئه‌كرێت بۆ هه‌ویركاری
كێك و نان بۆ پێدانی تامێكی خۆش، جگه له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ بڕێك له ڤانیلا و ئاو ده‌كوڵێنرێت
بۆ بۆن خۆش كردنی ماڵ.
توێكڵی شوتی:
توێكڵی شووتی پێكهاتووه له جۆره‌گرنگه‌كانی ڤیتامینه‌كان
و ڕه‌گه‌زه‌كانی خۆراك، ده‌وانرێت به‌شه سپییه‌كه‌ی بخرێته سه‌ر ده‌م و چاو و پێست
و قاچه‌كان ئه‌وا ده‌بێته‌هۆی ڕزگاربوون له خانه مردووه‌كان و یارمه‌تی ئه‌دات بۆ
نه‌رم و نیانی و شێداری و جوانی و ڕوونی پێست.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی: م. ئاواره محه‌مه‌د
ئه‌مین
سه‌رچاوه: سایتی قل و دل
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە