03/05/2020
909 جار خوێنراوەتەوە
مزگه‌وتی سوور، پاش 350 ساڵ له بونیادنانی تائێستاش ئاوه‌دانه
په‌یام - سه‌ڵاح سالار
مزگه‌وتی سوور، یاخود مزگه‌وتی جامیعه‌ی مه‌هاباد، كه هه‌ردوو ناوه‌كه و ناوی تریشی لای خه‌ڵك هه‌یه. مزگه‌وتێكی زۆر
جوان و به‌ناوبانگی كوردستانه.
مه‌هاباد پێشتر ناسرابوو به سابڵاخ، یان
ساوجبلاغ، كه یه‌كێكه له شاره هه‌ره ناوداره‌كانی
كوردستان. پێشتر ئاوه‌دانبووه
و دواتر وێرانكاریی به‌سه‌ردا هات.
هه‌ندێك ده‌ڵێن: سارم به‌گی موكری بناغه‌ی
داناوه، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن: بۆداغ به‌گی موكری
بۆ یه‌كه‌مجار، له‌ساڵی 1060ی كۆچی شاری سابڵاخی
دروستكرد.
بۆداخ به‌گی موكری له گوندی (میراوا)ی موكریانه‌وه، هاته كه‌ناری (چۆمی مه‌هاباد) و شاری ئاوه‌دانكرده‌وه. ئێستاش گۆڕی خۆی
له كه‌ناری شاری مه‌هاباده. مه‌هاباد بووه مه‌ڵبه‌ندێكی زانست و ڕۆشنبیری.
بۆداخ به‌گ، كه به بۆداق به‌گی موكرییش
ناسراوه، مزگه‌وت و پرد و گه‌رماو و ئاوه‌دانی
دروستكرد، یه‌كێ له كاره‌كانی (پردی سوور)ه له
سه‌ر چه‌مه‌كه، كه ناوبانگی چووه‌ته فۆلكلۆری كوردییه‌وه.

مزگه‌وتی سوور یادگارییه‌كی جوانی شاری مهاباده، ساڵی 1089ی كۆچی سوڵتان بۆداخ دروستی كردووه، سه‌رده‌می شاعه‌باسی سه‌فه‌وی و میرنشینی ئه‌رده‌ڵان، ئه‌و مزگه‌وته جوانه بونیاد نراوه.
ڕووبه‌ری مزگه‌وته‌كه 1260 مه‌تری چوارگۆشه‌یه. به‌شێكی مزگه‌وته‌كه
ته‌رخانكراوه بۆ نوێژی ئافره‌تان. حه‌وزێكی خنجیلانه‌ش له حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه‌دایه. نوێژی هه‌ینی له‌و
مزگه‌وته‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
دیواری مزگه‌وته‌كه به خشتی سوور دروستكراوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ناسراوه به مزگه‌وتی سوور. ئه‌م مزگه‌وته
سه‌رچاوه‌ی زانست و زانیاریی بووه، مه‌كۆیه‌كی گرنگی كۆماری كوردستانیش بوو.
ئه‌گه‌رچی 350 ساڵ زیاتره ئه‌و مزگه‌وته بونیادنراوه، وه‌كو شوێنه‌وارێكی نیشتمانیی له ئێران تۆمار كراوه، تا ئێستاش ئاوه‌دانه و جێگه‌ی نوێژ و خواپه‌رستییه.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە