پێش 4 هەفتە 233 جار خوێنراوەتەوە

چۆن لە ڕەمەزاندا کۆلیسترۆڵ و چەورییە سیانییەکانمان داببەزێنین؟

په‌یام

بەرزیی کولیستڕۆڵ و چەورییە سیانییەکان کاریگەریی خراپی هەیه له سەر تەندروستی مرۆڤ، ماوەی چەند ساڵێکە پسپۆڕانی خۆراک ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕۆژووی پچڕپچڕ ڕۆڵێکی باشی هەیە لە دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵی خراپ و بەرزکردنەوەی کولیستڕۆڵی باش.

بۆیە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان سوودی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی بەرزی چەوری خوێنیان هەیە بە مەرجێک پاپەندی ئەم ڕێنمیاییانە بن .
1-خواردنی بڕێکی زۆر لە سەوزە و میوە لە نێوان بەربانگ و پارشێو بە تایبەت مزرە سێو، هەڵووژەی سەوز، ڕێواس، چوالەی سەوز، فەریکە نۆک، پڕتەقاڵ، کیوی، لێمۆ، لالەنگی.
2- بەکارهێنانی زەیتی زەیتوون بۆ چێشتلێنان، هەروەها دەتوانرێت یەک بۆ دوو کەوچکی قاوە لە ناو زەڵاتە بە کاربهێنرێت .
3- خواردنی ماسی لانی کەم هەفتەی دوو بۆ سێ جار، به برژاوی، بە تایبەت ماسی سەلمۆن و توونە و سەردین .
4- خواردنی یەک پیاڵە لە چەرەسات وەک گوێز، بادەم، فستق عەبید دوای بەربانگ بە کاتژمێرێک.
5-  نەخواردنی جگەر و گورچیلەی مەڕو ماڵات و جگەری مریشک .
6-  خواردنی ئەڤۆگادۆ زۆر گرنگە ڕۆژانە، هەروەها سیر، چەوندەر، بڕۆکلی، پیاز، زەنجەبیل .
7-  وەرزشکردن ڕۆژانە لانیکەم سێ چارەک یان کاتژمێرێک، باشترین کات بۆ وەرزش دوای بەربانگ بە دوو کاتژمێر یان دوای نوێژی عەسر .
8 -خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە، نابێت پاڵ بکەویت دوای پارشێو و بەربانگ تا نیو کاتژمێر.
9-دوور کەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان و شەربەتی گیراوە، شەربەتی فرێشی پڕتەقاڵ بخۆرەوە.
10 -نەخواردنی شیرینی و فاست فوود و چپس و سەروپێ و ساردەمەنی،
11-  نەکێشانی جگەرە و نێرگەلە یان کەمکردنەوەیان بە ڕادەیەکی زۆر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    باشترین خواردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌كره‌ی جۆری دوویان هه‌یه‌

  • پێش 2 هەفتە

    کاتێک کێشت دادەبەزێنیت چی بەسەر جەستەدا دێت؟

  • پێش 3 هەفتە

    نەخۆشی پاقلە چیە؟کوڕ یان کچ زیاتر تووشی ئەبێت؟

  • پێش 4 هەفتە

    چۆن به‌ربانگێكی ته‌ندروست بكه‌ین؟

  • پێش 4 هەفتە

    ئه‌و خواردنانه‌ له‌ كاتی پاشێو زیانی ته‌ندروستیان بۆ رۆژووه‌وانان هه‌یه‌ چین؟

  • پێش 4 هەفتە

    چۆن لە ڕەمەزاندا کۆلیسترۆڵ و چەورییە سیانییەکانمان داببەزێنین؟

  • 01/05/2020

    چۆن ”خواردنه‌ خێراكان“ كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر له‌شی مرۆڤ؟

  • 28/04/2020

    ”ده‌ هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ڵه‌ “پێویسته‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زان لێیان دووركه‌وینه‌وه‌

سەرەتا