02/05/2020 727 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەی موندۆی کەتەلۆنی وەڵامی لاوتارۆ بۆ گرێبەستی بەرشەلۆنە بڵاودەکاتەوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و کارگێڕی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ئاگادارکردۆتەوە، دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا پەیوەندی بەیانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە بکات.

 
ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆڕتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە خەون بە پۆشینی درێسی یانەی بەرشەلۆنەوە دەبینێت و ئامادەیی نیشانداوە واژۆ لەسەر گرێبەستی ئەو یانە کەتەلۆنییە بکات، لەو بارەیەشەوە قسەی لەگەڵ بەرپرسانی نێرازۆری کردووە و پێێ ڕاگەیاندوو کە دەیەوێت خولی ئیتاڵی جێبهێڵت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کارگێری ئینتەرمیلان لەسەر هەڵویستی خۆیان سوورن و نایانەوێت دەستبەرداری لاوتارۆ ببن.

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لاوتارۆ مارتینێز بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە و لە چەند وەرزی داهاتوودا شوێنی لویس سوارێزی پێ پڕبکاتەوە، ئەمە لە کاتێکدا هێرشەر ئۆرۆگواییەکە تەمەنی بەرەو هەڵکشان دەچێت.

نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی لاوتارۆ لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان دەگاتە 111 ملیۆن یۆرۆ یانەی بەرشەلۆنە پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادەبوو ئەو بڕە پارەیە لە پێناو گواستنەوەی لاوتارۆدا خەرج بکات.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا لە لیبیا هاندەران ئاگریان لە تەلاری سەرۆکایەتی وەزیران بەردا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کێشەکانی میلان قوڵتر بوونەتەوە و ئالێگری و ئیبراهیمۆڤیچ پەیوەندییان نەماوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

  • پێش 1 هەفتە

    مێسی پاڵێوراوانی بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ناوماڵی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاگرە و یاریزانێک بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

  • پێش 1 هەفتە

    چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

  • پێش 2 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

سەرەتا