01/05/2020
726 جار خوێنراوەتەوە
چۆن ”خواردنه خێراكان“ كارده‌كه‌نه سه‌ر له‌شی مرۆڤ؟
سوزی باریل پسپۆڕی به‌ناوبانگی خۆراك له ئوستڕالیا، ده‌ری خست كاتێك خۆراكه خێراكان به به‌رده‌وامی ده‌خورێن چی به‌سه‌ر له‌ش ده‌هێنن.
ئه‌م پسپۆڕه خۆراكییه ڕوونی كرده‌وه له‌كاتی خواردنی هه‌ریه‌كه له (هه‌مبرگر، په‌تاته‌ی سووركراوه، مریشكی سوره‌وه‌كراو و پیتزا) چی به‌سه‌ر له‌ش دێت.
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت خۆراكی ته‌ندروست بخۆن و له كێشی زیاده‌ی له‌ش ڕزگاریان بێت، با بزانن خواردنی ئه‌م جۆره خۆراكانه خراپترین هه‌ڵبژارده‌ن.
باریل گووتی: "خواردنه خێراكان پێكهاتوون له ڕیژه‌یه‌كی به‌رز له چه‌وری و كالۆری گه‌رمی و كاربۆهیدراتی ده‌ستكرد و شه‌كر و خوێ، وه خواردنه خێراكان بڵاوترین خۆراكن كه زۆرتر ده‌كڕدرێن، تا ڕادده‌یه‌كی زۆر پێكهاتوون له كالۆری گه‌رمی و بڕێك له خوێ و شه‌كر و چه‌ورییه تێره‌كان و كه له له‌ش ده‌مێنن بۆماوه‌ی دوو ڕۆژ"
ئه‌م پسپۆڕه ئاگادارمان ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌م خۆراكانه ده‌بنه ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه كاتێك به‌رده‌وام و بۆماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خورێن، گرفته‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن به زیادبوونی كێش و كۆتایشیان دێت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و لووله‌كانی خوێن و شه‌كره و هه‌ندێ جۆری شێرپه‌نجه.
باریل دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "له ڕاستیدا ئه‌م خۆراكانه پێش هه‌موو شتێك ده‌بنه هۆی زیادبوونی په‌ستان له‌سه‌ر گه‌ده و مێشك به‌هۆی زۆری چه‌ورییه‌كان و كالۆری گه‌رمی و كاربۆهیدرات و شه‌كره‌كان، ئه‌م پێكهاتانه‌ش كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر له‌ش هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وانه‌ی ئه‌م خۆراكانه ده‌خۆن زووتر برسی ده‌بنه‌وه و هۆگری خواردنیان ده‌بن، بۆیه ئاره‌زووی زۆرتر خواردنی خواردنه ده‌وڵه‌مه‌ند به چه‌ورییه‌كان و شه‌كر ده‌كه‌ن، پاڵپشت به وته‌كانی ئه‌م پسپۆڕه، كێشه‌یه‌كی تر له‌م جۆره خۆراكانه به‌رزی ڕێژه‌ی خوێیه له ناویاندا، كه ئه‌میش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و كشانی بۆڕیه‌كانی خوێن، كه ئه‌مه ڕاسته‌وخۆ دوای چه‌ند كاتژمێرێك له خواردنی بڕێكی مام ناوه‌ند له خواردنه خێراكان یان چه‌ند پارچه‌یه‌ك له هه‌مبرگر به‌دی ئه‌كرێت.
سه‌رباری ئه‌مه‌ش، خوێ ده‌بێته‌هۆی گلدانه‌وه‌ی شله‌كانی ناو له‌ش، كه هه‌وڵئه‌ده‌ن بۆ ڕزگاربوون له‌و بڕه خوێیه، هه‌روه‌ك دڵیش ناچارده‌بێت به‌شداری بكات له هه‌رس كردنی ئه‌و جۆره خۆراكه ناته‌ندورستانه، دواتریش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ست به بێ هێزی و ماندوویه‌تی بكات.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی: م. ئاواره محمدامین كه‌وه‌رتی - ماسته‌ر له ئیثنۆبۆتانی
سه‌رچاوه: RT Arabic
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە