28/04/2020 1372 جار خوێنراوەتەوە

”ده‌ هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ڵه‌ “پێویسته‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زان لێیان دووركه‌وینه‌وه‌

زۆربه‌ی ڕۆژووه‌وانان هه‌ندێ هه‌ڵه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ كاتی به‌ربانگ یان پارشێو خواردن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكه‌ن كه‌ هه‌ڵه‌ن.

دكتۆره‌ فه‌رح حسین، ڕاوێژكاری خۆراكی‌ چاره‌سه‌ری كلینیكی بۆ پێگه‌ی"مصراوي‌" گووتی: ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كه‌ هه‌ندێ له‌ خه‌ڵكی له‌ ڕه‌مه‌زاندا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، پێویسته‌ لێیان دووربكه‌ونه‌وه‌ ئه‌مانه‌ن:

1. نووستن دوای ڕۆژوو شكاندن: كه‌ ئه‌مه‌ هۆكاره‌ بۆ قه‌ڵه‌وبوون و زیادبوونی كێش، بۆیه‌ ئامۆژگاری ده‌كات دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ نووستنی دوای ڕۆژوو شكاندن.

2. خواردنی بڕیكی زۆر له‌ خۆراك به‌ یه‌ك كه‌ڕه‌ت له‌ دوای ڕۆژوو شكاندن، به‌ڵكو باشترین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بڕو ژه‌می بچووك له‌ چه‌ند كاتی جیاواز بخورێت.

3. خواردنی خوارده‌مه‌نی سوره‌كراوه‌، مریشكی سوره‌كراو و بۆڕه‌ك كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ بڕێكی گه‌وره‌ له‌ چه‌وری، هه‌روه‌ها پێكهاتوون له‌ بڕیكی زۆر له‌ گه‌رمۆكه‌ی كالۆری، كه‌ ده‌بنه‌ زۆربوونی كێش.

4. زیاده‌ڕۆیی كردن له‌ خواردنی شیرنه‌مه‌نیه‌كان، وه‌ك: كونافه‌، شه‌كرله‌مه‌، كێك و قه‌یسی وشك كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر دوای ڕۆژوو شكاندن، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌وری و ژه‌هراوی بوون، بۆیه‌ وا باشه‌ ڕێژه‌ی خواردنی شیرنه‌منیه‌كان به‌پێی پێویست كه‌م بكرێنه‌وه‌.

5. وازهێنان له‌ ڕاهێنانه‌ وه‌رزشییه‌كان له‌م مانگه‌، وه‌رزشكردن كورت ناكرێته‌وه‌ ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش، به‌ڵكو به‌سووده‌ بۆ پارێزگاری كردن له‌ نه‌خۆشییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشی شه‌كره‌، وه‌ چاككردنی باری ته‌ندروستی و به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی له‌ش.

6. ده‌ستپێكردنی ڕۆژوو شكاندن به‌ خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان و چایه‌ و قاوه‌، به‌ڵكو باشترینیان خواردنه‌وه‌ی ئاو و ماستاو و خواردنی چه‌ند ده‌نكه‌ خورمایه‌كه‌ بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی گه‌ده‌ پێش ده‌ست پێكردن به‌ ڕۆژوو شكاندن.

7. خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ڕاسته‌وخۆ دوای ڕۆژوو شكاندن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی جوڵه‌ی خوێن بۆ گه‌ده‌ و ناوچه‌ی هه‌رس، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی گیر و گرفت له‌ كۆئه‌ندامی هه‌رس وه‌ك؛ سك ئێشه‌ی توند و كرژبوونی سك، بۆیه‌ پیویسته‌ ئاوی شله‌تێن بخورێته‌وه‌.

8. خواردنه‌وه‌ی گیراوه‌ و شه‌ربه‌ته‌ ڕه‌مه‌زانییه‌كان به‌ بڕیكی زۆر، به‌هۆی بوونی بڕێكی زۆر كالۆری گه‌رمی له‌ پێكاته‌كه‌یاندا پێویسته‌ لێیانه‌وه‌ دووربكه‌وینه‌وه‌.

9. خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له‌ ئاو له‌كاتی پارشیو به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ قه‌ره‌بووی تینویه‌تی ده‌كات له‌كاتی ڕۆژدا، به‌ڵكو باشترینی خواردنه‌وه‌ی بڕێكی دیاریكراوه‌ له‌ ئاو له‌ نێوان ڕۆژوو شكاندن و پارشیوكردنه‌وه‌.

10. خواردنی خوارده‌مه‌نی سوێر و تورشییه‌كان كه‌ ده‌بنه‌ هۆی له‌ده‌ستدان و ڕزگاربوونی له‌ش له‌ ئاو، له‌ دوایشدا ده‌بێته‌ هۆی هه‌ستكردن به‌ تینویه‌تی له‌ ڕه‌مه‌زاندا.

ئاماده‌كردنی: م. ئاواره‌ محمدامین كه‌وه‌رتی – ماسته‌ر له‌ ئیثنۆبۆتانی

سه‌رچاوه‌: سایتی مصراوی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    باشترین خواردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌كره‌ی جۆری دوویان هه‌یه‌

  • پێش 2 هەفتە

    کاتێک کێشت دادەبەزێنیت چی بەسەر جەستەدا دێت؟

  • پێش 3 هەفتە

    نەخۆشی پاقلە چیە؟کوڕ یان کچ زیاتر تووشی ئەبێت؟

  • پێش 4 هەفتە

    چۆن به‌ربانگێكی ته‌ندروست بكه‌ین؟

  • پێش 4 هەفتە

    ئه‌و خواردنانه‌ له‌ كاتی پاشێو زیانی ته‌ندروستیان بۆ رۆژووه‌وانان هه‌یه‌ چین؟

  • پێش 4 هەفتە

    چۆن لە ڕەمەزاندا کۆلیسترۆڵ و چەورییە سیانییەکانمان داببەزێنین؟

  • 01/05/2020

    چۆن ”خواردنه‌ خێراكان“ كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر له‌شی مرۆڤ؟

  • 28/04/2020

    ”ده‌ هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ڵه‌ “پێویسته‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زان لێیان دووركه‌وینه‌وه‌

سەرەتا