27/04/2020
1065 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رئێشه‌ی کاتی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان
په‌یام
زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی سه‌رئێشه ده‌بن له
کاتی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز به تایبه‌ت له چه‌ند ڕۆژێکی سه‌ره‌تادا ؛ بۆ
زانینی هۆکاره‌کانی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م بابه‌ته بخوێنه‌وه.
گرنگترین هۆکاره‌کانی :
1-دابه‌زینی ئاستی دابه‌زینی شه‌کر له خوێن به تایبه‌ت دوای بانگی عه‌سر.
2-نه‌مانی مادده‌ی کاڤیین : به تایبه‌ت له‌و که‌سانه‌ی پێش ڕه‌مه‌زان به ڕۆژ بڕێکی زۆر چا و قاوه و نه‌ستله و خواردنه‌وه گازیه‌کان ده‌خۆنه‌وه.
3-نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو : ده‌بێته هۆی وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش و دابه‌زینی فشاری خوێن و دابه‌زینی ئاستی ئوکسجین له خوێن دا.
4-تێک چوونی سیستمی خۆراکی ڕۆژانه : به هۆی تێک چوونی کاتی خواردن و جۆری خۆراک له مانگی ڕه‌مه‌زان.
5-هیلاک بوون له ماوه‌ی ڕۆژدا کاتی به‌ڕۆژبوون.
6-تێک چوونی خه‌و و شه‌ونخوونی و که‌م خه‌وی.
7-هۆکاری تر که په‌یوه‌ندی به ڕۆژووبوونه‌وه نیه وه‌ک گرژبوونی ماسولکه‌کانی مل ، خه‌مۆکی ، فشاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی ، هتد
8-به‌رزی پله‌ی گه‌رما.
9-نیشانه‌ی دابه‌زینی نیکۆتین له‌و که‌سانه‌ی جگه‌ره و نێرگه‌له ده‌کێشن .
10-کۆنیشانه‌ی پڕبوونی گه‌دده دوای نان خواردن.
11-که‌می ڤیتامین و کانزا و به‌دخۆراکی.
شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
1-پێویسته ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بتوانرێت ؛ دوا بخرێت ؛خواردنی زه‌ڵاته و مێویهک له کاتی پارشێو زۆر به سووده.
2-خواردنه‌وه‌ی هه‌شت په‌رداخ یان زیاتر له ئاو له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو ؛ هه‌موو نیو سه‌عات جارێک یه‌ک په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه ؛ ئاوه‌که فێنک بێت یان ئاساییه باشتره له ئاوی زۆر سارد.
3-ڤیتامین (B12 ) : خواردنی بڕێکی پێویست له‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین (B12 ) وه‌ک هێلکه ، شیر و به‌هه‌رمه‌کانی ، ماسی ، گۆشتی سووری بێ چه‌وری ، مریشک .
4-خواردنی دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان وه‌ک ئاری بۆر به شێوه‌ی نانی تیری یان هه‌ورامی ، پاقله‌مه‌نیه‌کان.
5-خواردنی سه‌وزه و میوه زۆر گرنگه به تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه وه‌ک ترۆزی ، خه‌یار ، شووتی ، قه‌یسی ، هه‌وڵ بده سێ بۆ چوار جار له نێوان به‌ربانگ و پارشێو بیان خۆیت.
6-ڕیک خستنی کاته‌کانی نووستن ؛ دوور بکه‌ره‌وه له شه‌ونخوونی ؛ به ڕۆژ مه‌خه‌وه و به شه‌و به‌خه‌به‌ر بیت له به‌ربانگه‌وه تا پارشێو.
7-زیاتر له یه‌ک سه‌عات زیاتر مه‌چۆره به‌ر تیشکی خۆر دوای سه‌عات دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ ، دوور که‌وتنه‌وه له شوێنی گه‌رم.
8-دوور که‌وتنه‌وه له شوێنی قه‌رباڵغ و ژاوه‌ژاو و ده‌نگی به‌رز.
9-که‌م کردنه‌وه‌ی ستریس و دڵه‌ڕاوکێ به پێ توانا.
10-به‌کارهێنانی ده‌رمان به ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆش.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی
خۆراک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە