25/04/2020
670 جار خوێنراوەتەوە
گرنگترین هه‌ڵه باوه‌کانی خواردن له مانگی ڕه‌مه‌زان
په‌یام
ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان چه‌ندین سوود و بایه‌خی
گرنگی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ؛ به‌ڵام جێگه‌ی داخه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوود
کۆمه‌ڵێک خوو و هه‌ڵس وکه‌وت و بۆچوونی هه‌ڵه له ناو زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی بڵاو
بۆته‌وه که ده‌رئه‌نجامی خراپی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
گرنگترین هه‌ڵه باوه‌کانی خواردن له مانگی ڕه‌مه‌زان :
1-هه‌ڵه‌کانی ژه‌می پارشێو:
- پارشێو نه‌کردن، پارشێو ژه‌مێکی گرنگه و نابێت
پشتگوێ بکرێت و و چه‌ند بتوانرێت ؛دره‌نگتر بخورێت پێش بانگی به‌یانی.
- خواردنی بڕێکی زۆر خۆراک به تایبه‌ت خۆراکی چه‌ور و شیرینی و سوێر.
- خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر ئاو و شله‌مه‌نی به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی تینووت نه‌بێت له رۆژه‌که‌دا.
2-هه‌ڵه‌کانی کاتی به‌ربانگ:
- خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه و خواردنی شیرینی وه‌ک لوقمه‌قازی و شیرینیه‌کانی تر.
- خواردنی بڕێکی زۆر خۆراک به تایبه‌ت خۆراکی چه‌ور له ماوه‌یه‌کی که‌م و به په‌له.
- پاڵ که‌وتن پاش به‌ربانگ کردنه‌وه.
- نه‌خواردنی زه‌ڵاته و سه‌وزه و شۆربا له سه‌ره‌تای به‌ربانگکردنه‌وه.
- خواردنی برنج وشله ( به تایبه‌ت برنج سپی ) ڕۆژانه.
3-نه‌خواردنی میوه به بڕی پێویست له نێوان به‌ربانگ و پارشێو.
4-خواردن به دیار ته‌له‌فزێونه‌وه.
5-نه‌جوڵان وسستی ووه‌رزش نه‌کردن پاش ڕۆژوو شکاندن ؛ هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی وه‌رزشی قورس و بۆ ماوی دوور و درێژ له‌کاتی به‌ڕژوو بوون دا.
6-شه‌ونخوونی و به‌خه‌به‌ربوون له به‌ربانگه‌وه تا پارشێو و خه‌وتن به‌رۆژ.
7-خواردنی شیرینی ڕاسته‌وخۆ دوای به‌ربانگ ؛ پێویسته دوای دوو سه‌عات بێت و هه‌فته‌ی ( ۱ ــ ۲ ) جار زیاتر نه‌خورێت.
8-خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر چا و قاوه و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی کاڤینیان تێدایه.
9-خواردنی بڕی زۆر له ترشیات و خواردنێ به‌هاراتی زۆر تیا بێت.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی
خۆراک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە