22/04/2020
932 جار خوێنراوەتەوە
لیژنه‌ی بینینی مانگ له هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ یه‌كه‌م رۆژی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان دیاری ده‌كه‌ن
په‌یام
لیژنه‌ی بینینی مانگ له هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ یه‌كه‌م رۆژی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان دیاری ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی كوردستان زیاتر پشت به بریاره‌كانی سعودیه ده‌به‌ستێت بۆ دیاری كردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ورۆژه‌كانی جه‌ژن به‌ڵام لیژنه‌ی بینینی مانگ له دیوانی وزاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم ئه‌مرۆ كۆده‌بنه‌وه و بریار له‌سه‌ر یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌ده‌ن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئیواره‌ی ئه‌مرۆ مانگ بیندرا ، ئه‌وا 23ی نیسان رۆژی پێنج شه‌م ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان، ئه‌گه‌ر نه‌شبیندرا ئه‌وا رۆژی 24ی نیسان كه ده‌كاته هه‌ینی، یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت.
لیژنه‌ی بینینی مانگ له هه‌رێم هیچ ئامێرێكی پێشكه‌وتوویان نیه بۆ بینینی مانگ هه‌ر بۆیه موسڵمانانی هه‌رێم زیاتر پشت به بریاره‌كانی حكومه‌تی سعودیه ده‌به‌ستێت و لیژنه‌ی بنینی مانگی هه‌رێمیش هه‌موو كات له دوای سعودیه‌وه بریاره‌كانیان یه‌كلایی كردوه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە