20/04/2020 669 جار خوێنراوەتەوە

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ:چ حکومەتێک هەیە ساڵی گەیاندبێتە نیوە و نەیتوانیبێت موچەی یه‌كه‌م مانگی ساڵ بدات

په‌یام

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كودستان، له‌باره‌ی دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت،" لە کوێی دونیادا و چی حکومەتێک هەیە کە ساڵی گەیاندبێتە نیوە و هێشتا نەیتوانیبێت موچەی یەکەم مانگی ساڵ بدات و بە خۆشی بڵێت حکومەت".

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵدا هاتووه‌،"لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵەکانمان چڕکردەوە تا پەرلەمانی کوردستان لەم بابەتەدا کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە گوزەرانی هەموو هاونیشتمانیانەوە هەیە قسەی هەبێت و حکومەت و وەزارەتی دارای ناچار بکات بە دەستهەڵگرتن لەم بێباکی و خەمساردییە".

ده‌شڵێن،" بەداخەوە لاوازی ڕۆڵی سەرۆکایەتی پەرلەمان و پاشکۆبوونی پەرلەمان بۆ سیاسەتەکانی حکومەت و زاڵبوونی هەژموونی حزب بەسەریدا گوێیان بۆ نەگرتین و لە ئاستی کێشە و گرفتەکانی خەڵکدا نەبوون".

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی كوردستان حكومه‌ت به‌به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌ ئاست ره‌وشی ژیانی هاوڵاتیانی كوردستان و رایده‌گه‌یه‌نن،" ئۆباڵی ئەم دۆخە دژوارە و خراپی گوزەرانی خەڵک دەخەینە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسایەی بێ پلانی و بێ باکی ئەوانەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ ژیانی خەڵک خراپتر دەبێت و کۆمەڵگە بەرەو کارەسات دەبات و، هیچ کەسیش ناتوانێت خۆڕاگری و دانبەخۆداگرتنی خەڵک تاقی بکاتەوە".

ده‌شڵێن،"ئەنجامی چەوساندنەوە و برسیکردن ئێجگار خراپە و دەرەنجامی مەترسیداری دەبێت".

 

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی

ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی "کۆمەڵ"ـەوە
سەبارەت بە موچەی فەرمانبەران
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

سەرەتا سوپاس بۆ خوای گەورە کە خەریکە بەتەواوی پەتای کۆرۆنا لەناومان هەڵدەگرێ و ڕۆژانەش مژدانەی چاکبونەوەی توشبوان و تۆمارنەکردنی حاڵەتی نوێ دەبیستین و بەمبۆنەیەشەوە ڕێز و سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیی و هێزەکانی ناوخۆ هەیە .

بەڕێزان
ئەوە مانگی نیسانیش بەرەو تەواوبوون دەچێت، بەڵام هێشتا حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە موچەی مانگی یەکی ئەمساڵی فەرمانبەران و موچەخۆران بدات و هیچ پلان و هەنگاو و قسەیەکیشیان پێ نیە تا ئومێدێک بۆ خەڵک بگێڕنەوە .
ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵەکانمان چڕکردەوە تا پەرلەمانی کوردستان لەم بابەتەدا کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە گوزەرانی هەموو هاونیشتمانیانەوە هەیە قسەی هەبێت و حکومەت و وەزارەتی دارای ناچار بکات بە دەستهەڵگرتن لەم بێباکی و خەمساردییە، بەڵام بەداخەوە لاوازی ڕۆڵی سەرۆکایەتی پەرلەمان و پاشکۆبوونی پەرلەمان بۆ سیاسەتەکانی حکومەت و زاڵبوونی هەژموونی حزب بەسەریدا گوێیان بۆ نەگرتین و لە ئاستی کێشە و گرفتەکانی خەڵکدا نەبوون .
لە کوێی دونیادا و چی حکومەتێک هەیە کە ساڵی گەیاندبێتە نیوە و هێشتا نەیتوانیبێت موچەی یەکەم مانگی ساڵ بدات و بە خۆشی بڵێت حکومەت !
ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ئۆباڵی ئەم دۆخە دژوارە و خراپی گوزەرانی خەڵک دەخەینە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسایەی بێ پلانی و بێ باکی ئەوانەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ ژیانی خەڵک خراپتر دەبێت و کۆمەڵگە بەرەو کارەسات دەبات و، هیچ کەسیش ناتوانێت خۆڕاگری و دانبەخۆداگرتنی خەڵک تاقی بکاتەوە و ئەنجامی چەوساندنەوە و برسیکردن ئێجگار خراپە و دەرەنجامی مەترسیداری دەبێت .

لەکۆتاییدا ڕایدەگەیەنین، دابینکردنی موچە سەرەتاییترین ئەرکی حکومەتە و پێویستە لە زوترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی بکات و دابەزینی نرخی نەوت و ڤایرۆسی کۆرۆنا نەکاتە پاساوی دواخستنی لەوە زیاتر . چونکە حکومەت ئەگەر خاوەن پلان و سیستمێکی کارگێڕی تەندروستی شەفافی دوور لە گەندەڵیی بوایە، دەبوو بیری ڕۆژێکی وا لە بەرنامەیدا بێت و پلانێکی هەبوایە کە دەستەوسانی بەردەم خەڵک و فەرمانبەرەکانی خۆی نەبێت .

فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • پێش 2 هەفتە

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

  • پێش 2 هەفتە

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازی لە سەر کونسوڵی ئێران دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    پەیامەكەی مامۆستا عەلی باپیر، پشتیوانیی كەسایەتییەكانی بەدوای خۆیدا هێنا

  • پێش 3 هەفتە

    دەرچووانی خوێندنگەی عەبدوڵڵای كوڕی عومەر ئاهەنگێكیان لە سلێمانی بۆ ڕێكخرا

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر سەردانی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان دەکات

  • 19/09/2026

    سەرۆكی كۆمەڵ لەگەڵ بەرپرسی مەكتەب و دەزگاكانی كۆمەڵ كۆبووەوە

سەرەتا