20/04/2020
1322 جار خوێنراوەتەوە
به‌م خۆراكانه چه‌وری له‌شت بسوتێنه
په‌یام
له‌گه‌ڵمان بن بۆ ناسینی گرینگ‌ترین ئه‌و جۆره
خۆراكانه‌ی كه چه‌وریه‌كانی له‌ش ده‌سوتێنن، وه ئاشكراكردنی ئه‌و جۆره خۆراكانه‌ی
كه پێویسته زیادیان بكه‌یت بۆ ڕژێمی خۆراكیت بۆ له ده‌ستدانی كێشی له‌شت.
ئه‌گه‌ر گرفتی كێشه‌ی چه‌وری زیاده‌ی له‌شت هه‌یه
و هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌یت له بوونی چه‌وری كه‌ڵه‌كه‌بوو له ناوچه جیاجیاكانی
له‌شت هه‌یه،سروشتییه بكۆڵیته‌وه له جۆره‌ها
خۆراك كه پێویسته بیخۆیت بۆ ڕزگاربوون له‌و چه‌ورییه، ئه‌م بابه‌ته یارمه‌تیت
ئه‌دات.
جۆره‌ها خۆراك بۆ توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش
له نێوان جۆره‌كانی خۆراكه ته‌ندروستییه‌كان
كه پێویسته زیادیان بكه‌یت بۆ سیسته‌می خۆراكیه‌كه‌ت به‌مه‌به‌ستی له‌ده‌ستدانی
كێش و سووتانی چه‌وریه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان، بریتین له:
1. ماسی:
ماسی به یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی
(ئۆمێگا 3) داده‌نرێت كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفته‌كانت له هه‌وكردن و
كێشه‌كانی دڵ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌م ڕه‌گه‌زه ته‌ندروستییه یارمه‌تی له‌ده‌ستدانی
كێش و سووتانی چه‌وریه‌كانی له‌ش ئه‌دات. هه‌روه‌ها پێكهاتووه له ڕێژه‌یه‌كی زۆری
پڕۆتین كه یارمه‌تی له‌ش ئه‌دات بۆ هه‌ستكردن به تێریه‌تی و به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی
خواردنی بڕێكی كه‌م له خۆراك. له ده‌رئه‌نجامیشدا ئه‌وه‌یه كه كه‌ده‌مانه‌وێت.
خۆراكزانی دووپاتی ده‌كاته‌وه له هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار به بڕی نزیكه‌ی 1كگم بۆ
سیسته‌می خۆراكییه‌كه‌ت زیادبكه‌یت.
2. هێلكه:
له‌وانه‌یه نزانیت هێلكه چه‌ند گرنگه، هێلكه
له گرنگترین ئه‌و خۆراكانه‌یه كه یارمه‌تی سووتانی چه‌وری له‌ش ئه‌دات. هێلكه
وا له له‌ش ده‌كات هه‌ست به تێربوون بكه‌یت و به‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له گه‌رمۆكه‌ی
خۆراكی بخۆیت له به‌یانیان. هه‌روه‌ها هێلكه پێكهاتووه له پڕۆتین كه هانی كۆئه‌ندامی
هه‌رس ئه‌دات به ڕێژه‌ی 30%. بۆیه خواردنی 3 هێلكه له هه‌فته‌یه‌كدا یارمه‌تیت
ئه‌دات بۆ له ده‌ستدانی كێش و سووتانی چه‌وریه زیاده‌كان.
3. زه‌یتی گویزی هیندی:
ئایا ڕۆژانه ده‌رباره‌ی گرنگی ڕۆنی گویزی هیندی
ده‌بیستیت؟ ئه‌م زه‌یته یارمه‌تی زیادكردنی كۆلیستڕۆڵی به‌سوود ئه‌دات له له‌ش.
به گوێڕه‌ی توێژینه‌وه‌كان، ده‌توانی دوو كه‌وچك له زه‌یتی گوێزی هیندی بۆ سیسته‌مه
خۆراكیه‌كه‌ت زیادبكه‌یت به‌مه‌به‌ستی سووتانی 2,5 سم له چه‌وری كه‌ڵه‌كه‌بوو له
ناوچه‌ی كه‌مه‌ر.
4. سركه‌ی سێ‌و:
سركه‌ی سێ‌و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی
خواردن و دابه‌زاندنی شه‌كر له خوێن و سوتاندنی چه‌وری كه‌ڵه‌كه‌بوو به‌تایبه‌ت
له ناوچه‌ی سك، وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی كاریگه‌ر، ده‌توانیت دوو كه‌وچكی
بچووك له سركه‌ی سێ‌و بۆ سیسته‌می خۆراكیه‌كه‌ت زیادبكه‌یت، ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی دوو
هه‌فته.
ئایا خۆراك به‌ته‌نیا به‌سه؟
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی كه خۆراكه‌كانی سه‌ره‌وه یارمه‌تی سووتانی چه‌وری له‌ش ئه‌ده‌ن، به‌لام
پێویسته بزانین كه ڕاهێنانه وه‌رزشییه‌كان كاریگه‌ری سه‌ره‌كییان هه‌یه له‌سه‌ر
سووتانه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش، ته‌ندروستكاران دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه پێویسته ڕاهێنانه
وه‌رزشییه‌كان له هه‌فته‌یه‌كدا كه‌متر نه‌بێت له 3 جار ئه‌نجام بدرێن. ئه‌و پێكهاته
سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ش كه پێویسته زیادبكرێت بۆ سیسته‌مه خۆراكیه‌كه‌ت خواردنی قاوه‌یه
كه یارمه‌تی سووتانی چه‌وری و له‌ده‌ستدانی كێشی زیاده ئه‌دات.
وه‌رگێڕانی ئاواره محه‌مه‌د ئه‌مین كه‌وه‌رتی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە