18/04/2020
507 جار خوێنراوەتەوە
كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی كۆرۆنا بازاڕی رووه‌كه خوڕسکەکانی گه‌رم كردووه
په‌یام
به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر هه‌ندێک له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جموجوڵی بازاڕ له زۆربه‌ی بواره‌كاندا به‌رچاو ده‌كه‌ون له‌وانه‌ش، بازاڕی رووه‌كه خوڕسکەکان گه‌رمه و قه‌ره‌باڵغی پێوه‌دیاره.
گه‌ڕه‌كی ئازادی ناو بازاڕی شاری سلێمانی كه پێش چه‌ند رۆژێك هاتوچۆكردن تیایدا قه‌ده‌غه‌کرا بوو وه‌ك هه‌موو ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان، ئێستا له‌نێوان دووسایدی ناوبازاڕدا، فرۆشیاران رووه‌كه خوڕسکەكانیان كه پێكهاتوون له كنگر و گۆزروان و لوشه و قارچك و رێواس و به‌ڕه‌زا هه‌ندێكی تر له‌سه‌ر راخه‌ر و له‌ناو سندوق و سه‌به‌ته‌دا ده‌خه‌نه پێش چاوی كڕیاران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە